بەبێ پرۆگرام فایل و فۆلدەر بشارەوە لەسەر ویندۆز 7/8/10
لەرێگای ویندۆزەوە بە ئاسانترین رێگا فایل و فۆلدەر بشارەوە بەبێ بەکار هێنانی هیچ پرۆگرامێک ،لەرێگای کۆدێکەوە بە چەند هەنگاوەێکی سادە تا فیلەکانت بشاریتەوە بۆ مەبەستی پاراستنیان
1 - لە هەنگاوی یەکەم دا کلیک لێرە بکە کە سایتیک دەکرێتەوە کۆدەکە کۆپی بکە
- پاشان پرۆگرامی notpad بکەوەر لەسەر وێندۆز کۆدەکە past بکە وەکوو وێنەی خوارەوە
2 – پاش دانانی کۆدەکە وشەی پاسویرد Your Passwordبدۆزەروە
- پاشان لە جێگەی your password وشەی نێنی دابنێ بۆنموونە من 12345
- وەکوو وێنەی خوارەوە
3 – پاشان وەکوو وێنەی خوارەوە فایلەکە پاشەکەوت بکە واباشە لەسەر شاشە پاشکەوتی کەیت ،بەفۆرماتی bat پاشەکەوتی دەکەین
4 – پاش پاشەکەوت کردنی فایلەکە دوو کلیک لەسەر فایلەکە بکە
- پاشان فۆلدەرێک درووست دەبێت لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بە ناوی MyFolder
5 پاشان گەر بتەوێ هەر فایل و فۆلدەرێک بشاریتەوە ئەوە رایدەکێشینەناو MyFolder
- پاشان دووکلیک لە فایلی locker دەکەین پەنجەرەیەکی رەش دەکرێتەوە پیتی Y دەنوسین پاشان MyFolder لەسەر شاشە نامێنیت
6 – لەکۆتایدا گەر بتەوی فۆلدەری myfolder لەسەر شاشە ببینیتەوە کلیک لە فایلی locker دەکەین پەنجەرەیەکی رەش دەکرێتەوە وشەی نهێنی کە لەهەنگاوی پێشوودا داماننا پاشان enter دادەگرین و فۆلدەری myfolder مان نیشان دەداتەوە .