رێگایەک بۆ تێکدانی وێنەکانت کە هیچ کەسێک نەتوانیت وێنەکانت ببینێت
بۆ هۆی زۆر ی ئەو پرۆگرامانەی کە بەکار دەهێنرێن بۆ هێنانەوەی وێنە سراوەکان یان وێنە تایبەتی و خێزانی لە نێو کۆمپیوتەر یان usb پێویستە پێش ئەوەی بیر لە فۆرشتن بکەیتەتەوە ئەو گرفتە چارەسەر بکەیت تا هیچ ترست نەبیت لە هینانەوەی وێنەی کەسی و تایبەتییەکانت .
ئێمە لەم بابەتە رێگایەکتان نیشان دەدەین کە بە هەر پرۆگرامێکی بەهێز هێنرایەوە نەتوانرێت وێنەکانت ببینرێت ، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە پێش سرینەوە وێنەکانت دەبێت وێنەکانت تێک بدەیت لە خوارەوە رونی دەکەینەوە
تێبینی : ئێمە ئەم هەنگاوە لەسەر وێنەی بە فۆرماتی jpg تاقی کردووەتەوە
- کلیکی راست لەسەر وێنەکە بکە وەکوو لە وێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە
- پاشان وێنەک بەشێوازی کۆد دەکرێتەوە لە نێو فایلی نۆتپاد
- پاشان دەتوانیت ctrol + a هەموو کۆدەکان دیاری بکەیت و رەشیکەیتە کۆدی تری تێدا دابنێت یان دەتوانیت تەنها چەند کۆدێک بنوسیت بۆ نموونە وەکوو هێما و پێت و ژمارە سپەیس وەکوو a @ 22 H
- پاشان کلیک لە file دەکەین دواتر کلیک لە save دەکەین وەکوو وێنەی خوارەوە
پاش تێکدانی وێنەکە گەر وێنەکە بکەینەوە بەم شێوەیە دەکرێتەوە کە بە تەواوی تێک چووە ناکرێتەوە