چی دەکەیت گەر چا یان هەرمادەیەکی شلەمەنی رژایە سەر لاپتۆپەکەت ؟
رنگە رۆژێک توشی حالەتی کەوتنە خوارەوەی ئاو یان شلەمەنی کی دیکە رژایە سەر لاپتۆپەکەمان ئەوەش گرفتێکی گەورەیە لەرووی مادییەوە رەنگە بە هۆی ئەم گرفتەوە پارەیەکی زۆر لەسەر لاپتۆپەکەمان دابنیت ، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لەم بابەتە رێگایەکتان نیشان دەدین بۆ ئەو حالەت نەخوازراوە چی بکەیت
تێبێنی : ، ئەم رێگایە ١٠٠% سەرکەوتونییە بەلام سودی دەبیت بۆمان
هەنگاوی یەکەم : لە سەرەتادا تۆ پێوستە بە خێرایی ئەم هەنگاوانە جێبەجی بکەیت
- گەر لاپتۆپەکەت بە شەحنەوە بوو زوو لێی بکەوە
چوونکە لە حالەتی رژانی ئاودا لەسەر لاپتۆپەکەت لەم کاتەدا گەر کارابا بەسترابوو پێیەوە پێویستە کێبلی شەحنەکەت لێبکەیتەوە بۆ ئەوەی هیچ تەزوویەکی کارەبا لەسەر لاپتۆپەکەت نەمێنێت ، پاشان دەبیت زوو پاتری لاپتۆپەکەت دەر بێنیت
هەنگاوی دووەم : لاپتۆپەکەت سەروخوار بکەوە
دەبیت شاشەی کۆمپیوتەرەکەت ئاراستەکەی بەرەو خوار رابگریت تا ئاوی نێو لاپتۆپەکەت لە نێو درزی کیبۆردەکەتەوە پێی دا دەرژێتە خوارەوە تا ماوەیەکی کورت لاپتۆپەکەت وا رابگرە بۆ ئەوەی زۆر ترین بری ئەوە بێتە دەرەوە لە لاپتۆپەکەت
هەنگاوی سێیەم : پاک کردنەوە
پاشان پارچەیەکی پەرۆی وشک بەکار دێنین بۆ وشککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە تەری پێوەیە، وە گەر هەبوو هەوای وشک کەروە بە کاربێنین تا شێی تەری نەهێلت و وشکی کاتەوە
هەنگاوی چوارەم : کیبۆردەکە لە لاپتۆپەکەت بکەرەوە
لەم هەنگاوە لەوانەیە پێوستە یان پێویست بێت لە هەندێ حالەتدا کە برێکی زۆر ئاو شلە دەرژێتە سەر لاپتۆپەکەت ئەوا پێوستە تا کیبۆردەکەت لاببەیت یان دەربێنیت ،پاشان لاپتۆپەکە وشک دەکەینەوە کە لە هەنگاوی سەروە باسمان کردووە
ئێسات پاش بەکار هێنانی ئەو هەنگاوانەی سەرەوە دەبیت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر بۆ دلنیا بوونی تەواو نەمانی شێی تەری یان کاربۆن. لاپتۆپەکەت نە خەیتە کار .