گرفتی وەنبوونی فایلەکانی نێو usb چارەسەر بکە

unnamed

زۆر لە بەکار هێنەران گرفتی دەرنەکەوتنی فایلەکانی نێو فلاش میمۆری بۆ دروست دەبیت ،رەنگە ببرسیت بۆچی هۆکار چییە؟

ئەم جۆرە گرفتانە روودەدەن بە هۆکاری فایرۆسی shortcut کاتێک میمۆرییەکی دەرەکی دەبەستیتەوە لەگەل کۆمپیوتەرێک لەم حالەتەدا هەموو فایلەکانی نێو فلاشەکەت تێک دەدات و هەموو زانیارییەکانت ون دەبن یان لەدستت دەچیت .

ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن تا ئەم گرفتە چارەسەر بکەین بە دوو ڕێگاى جياواز

ڕێگای یەکەم: چۆنییەتی نيشان دانی فايل  لە كۆمپيوتەرت

فایلەکان کە شاراونەتەوە لەسەر flash usb دەبێت نیشان بدرێنەوە ،بۆیە دوو کلیک لە ئایکۆنی My Computer بکە پاشان تەماشایی وێنەی خوارەوە بکە

1-1-5

پاشان کلیک لە organize بکە ئینجا کلیک لە Folder and search option بکە وەکوو وێنەی خوارەوە

2-1-1

پشان ویندۆزی folder option دەکرێتەوە برۆسەر تابی view وەکوو وێنەی خوارەوە

3-1-1

بۆ ئەوەی  ئەو فایلانەی کە شاراونتەوە کلیک لە Show hidden files, folders, and drives تا نیشان بدرێتەوە ،پاشان apply و ok ,وەکوو لە وێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە

4-1-1

ڕێگای دووەم : لە رێگای Command Prompt ئەنجامی دەدەین تا ئەو گرفتە جارەسەر بکەین

لە search دا بنووسە cmd پاشان کلیکی راستی لەسەر Run As Administrator بکە وەک لە وێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە

5-1-1

پاشان ویندۆزێکی رەش دەکرێتەوە ئەم کۆدە  بنووەسە و ئینتەر دابگرە

    attrib -h -r -s /s /d hلێرە ناوی فلاش کەت بنووسە بۆنموونە ناوی فلشەکی من:\*.*

attrib -h -r -s /s /d h:\*.*

hhh

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ