دوورێگا بۆ سرینەوەی فایرۆسی SHORTCUT
رێگای یەکەم
فایرۆسی SHORTCUT فایرۆسێکی زۆر بێزارکەر و ترسناکە روبەروی هەموان دەبێتەوە دەبێتە هۆی تێکدان و لەدەست دانی زانیاریەکانی نێو فلاش میمۆری ، ئەم جۆرە فایرۆسە لەکاتی بەسنەوەی USB بە کۆمپیوتەرەوە توشمان دەبێ ،رێگا زۆرە بۆ سرینەوە یان لابردنی ئەم فایرۆسە،ئێمە لەم بابەتە بە رێگای فرمانی COMAND روونی دەکەینەوە- لە هەنگاوی یەکەمدا برۆ بۆ start باشان بنوسە CMD و کلیکی راستی لەسەر بکە و دواتر کلیک لە administrator بکە
-پاشان ناوی فلاش میمۆری دەنوسین بۆ نموونە ناوی فلاش میمۆری من ناوی F وەکوو وێنەی خوارەوە
- دواتر ئەم کۆماندە بنووسە کە لە وێنەی خوارەوە رونکراوەتەوە - attrib f:\*.* /d /s -h -r –s ئینتەر بکە
-پاشان کەمێک چاوەروان دەبین فایرۆسەکان دەسرێتەوە.
رێگای دووەم
ئەم پرۆگرامە یەکێکە لە پرۆگرام سەرکەوتوکان بۆ سرینەوەی فایرۆسی شۆرت کەت کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن USB File Unhider پرۆگرامی
پاش داگرتنی پرۆگرامەکە و جۆنییەتی بەکارهینەنی پرۆگرامەکە زۆر سادەیە وەک وێنەکانی خوارە بکە بۆ سرینەوەی فایرۆسی شۆرت کەت
ئەو فلاش میمۆریە دیاری بکە کە توشی فایرۆسی شۆرت کەت بووە