چۆن رزگاربین لە رێکلامی بێزارکەر لە وێبگەرەکان بەبێ زیادکاراو
زۆربەمان توشی رێکلامی وێبگەرەکان دەبێنەوە کە رێکلامێکی تا بلێت بێزار کەرە،بە تایبەت ریکلامی پۆپ-وپ کە زۆر جار لە سیتەکانی دابەزاندن توشمان دەبێت، وە زۆر پرۆگرام هەیە یان زیادکراو هەیە بۆ چارەسرکردنی ئەو گرفتە بەلام هەندێک چار وەک پێویست کار ناکەن لەگەل هەندێک سایت
لەم بابەتە دا ئێمە رێگایەکی سادە ئاسان نیشان دەدین تا رازگارت بیت لە رێکلامی بێزار کەر بەبێ بەکار هێنانی هیچ زیاد کراوێک لەسەر وێبگەرەکان
یەکەم هەنگاو برۆ بۆ ئەم فایلە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت لە هاردی c
C:\Windows\System32\drivers\etc
دووەم هەنگا : فایلی hosts کۆپی بکە لەسەر دیسکتۆپ دای بنێ پاشان کلیکی لای راستی لەسەر بکە بە notepad بیکەرەوە
سێیەم هەنگاو : پاشان کلیک لێرە بکە هەموو کۆپی بکە دواتر لەنێو فایلی hosts دای بنێ دواتر پاشەکەوتی بکە
چوارەم هەنگاو: پاش گۆران کارییەکان فایلی hosts کۆپی بکە، لە شوینی خۆی دایبنی کە یەکەم هەنگا هینامان دواتر کلیک لە replacement بکە
پاشان restart بە کۆمپیوتەرەکەت بکە بۆ جێبەچێ کردنی هەموو گۆرانکارییەکان