Type Here to Get Search Results !

'نوێکراوەتەوە' سیستەمی زانیاری خوێندکارانی سەرهێل دروستکراوە بە زمانەکانی Bootstrap, PHP, MySQLI

web_thumb[2]
سیستەمی زانیاری خوێندکارانی سەرهێل:  بۆ بەرێوەبردنی خوێندکاران  ئەم پرۆژەیە سودی هەیە بۆ زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان هتد،
پرۆژەکە پێک هاتووە لە سێ بەش
بەشی یەک: مالپەرێک بۆ بلاو کردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی پەیمانگا
لەرێگەی  بەرێوەبەرایەتی مالپەرەکەوە هەواڵ و چالاکییەکانی پەیمانگا بڵاو دەکرێتەوە لە بەشە جیاکانی مەلپەرەکەوە ،هەروەها مالپەرەکە چەند تایبەتمەندییەکی هەیە وەکو زیادکردنی بەرێوەبەر بۆ دووپلەی جیاواز  بەرێوەبەر و مامۆستا کە هەریەکەیان بەشێوازی جیا دەسەلاتیان پێدراوە لەگەل بەشی ئامار ئەم بەشە ئاماری مالپەرە  دەخاتەرووو ژمارەی ئەو بابەتانەمان پیشان دەدات کە بلاو کراوەتەوە لەگەل ژمارەی بۆچوونەکان ژمارەی ئاگادارییەکان و ژمارەی بەشەکان,
هەرەها بەشی بۆچوون ( comment )  سەردانکەران دەتوانن بۆچوون بنووسن لەژێر هەوال و چالاکییەکانی مالپەرەکە  وە بۆچوونەکان  پاش پشکنین لەلایەن بەرێوەبەرەوە بلاو دەبێتەوە,
بەشی دوو: سیستەمی وەرگتنی خوێندکاران بەشێوازی سەرهێل
لەم بەشە خوێندکار دەتوانێت خۆی تۆمار بکات لەهەر شوێنێک بێت لەرێگەی فۆرمێکەوە زانیاری بنێرێت بۆ بەرێوەبەر پاشان بەرێوەبەر پشکنین بۆ زانیاری خوێندکار دەکات و رەزامەند دەبیت لە وەرگرتنی ئەو داواکارییەی کە خوێندکار ناردوویەتی بۆ بەرێوەبەر,
هەروەها پاش وەگرتنی خوێندکار سیستەمەکە خوێندکار ئاگادار دەکاتەوە کە داواکارییەکەت قبول کرا لەلایەن بەریوبەرەوە ،بەریگای فۆرمی جوونە ژوورەوە و وشەی نهێنی و ئیمەیلی بەکارهێنەر,
بەشی تێبێنی و ئاگادراییەکان, ئەم بەشە تێبێنی و ئاگاداری بلاو دەکاتەوە لەلایەن بەرێوەبەر بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە داواکارییان ناردووە بۆ سیستەمەکە ، یاخوود ئەو خوێندکارانەی کە وەرگیراون لەلایەن بەرێوەبەر ئەوا بەرێوەبەر لەرێگەی ئەم بەشەوە ئاگاداریان دەکاتەوە بۆ سەردانی کردنی شوینی مەبەست یان ئەم پەیمانگایە.

بەشی سێ: سیستەمی بلاو کردنەوەی ئەنجامی کۆتایی سالی قوتابیانی سەرهێل
لەم بەشە خوێندکار ئەنجامی کۆتایی سالێ خوێندنی بەشێوازی سەرهێل وەردەگرێتەوە لەرێگەی ئادییەکەوە ،تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە خوێندکار رێژی نمرەکانی لەگەل ئەنجامەکەی دەرچووە یان کەوتووە هەروەها تایبەتمندییەکی دیکەی پرۆژەکە ئەنجامی خوێندکار دیاری کراوە بۆ سەر سێ پلەی جیاوا و بە پێی رێژەی نمرەکانی بۆ سەر پلەی ( C-B-A ) ،
هەروەها تایبەتمندی گەران بۆ دۆزینەوەی خوێندکار و ئەنجامەکەی یان بینیی ئەنجامەکەی یان داگرتنی کۆپییەک لە ئەنجامەکەی بە فۆرماتی فایلی PDF ،

هەندێک لە وێنەی پرۆژەکە
screencapture-onlinestudentinfo-epizy-user-php-2019-03-08-23_38_37
1
2
3
4
5
2019-03-08_233916
بەریوەبەرایەتی
a2
a3
a4
a5
a6
a7
ad
بۆ داواکردنی ئەم پرۆژەیە پەیوەندی بگرن بە گەرمیان عبدلە

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT