هەروەک ئاشکرایە زۆربەی زۆری بەکار بەرانی کۆمپیوتەر رۆژانە لەسەر ئینتەرنێت پرۆگرامی جۆراو جۆر دادەگرنە سەر کۆمپیوتەرکانیان بەبێ ئەوەی پشکنین بۆ پرۆگرامەکان بکەن راستەو خۆ دایدەگرنە سەر سیستەمی سەرەکی بەبێ ئەوەی بزانن ئایە زیان بەخشە یان خاوێنە ،
لەم وانەیە روونی دەکەینەوە چۆنییەتی تاقی کردنەوە و پشکنینی هەر پرۆگرامێک پیش دابەزاندن بۆ سەر سیستەمی سەرەکی کۆمپیوتەرەکەت و توش بوونی بە فایلی زیان بەخش،
ئێمە لەم وانەیە هەول دەدەین هەندێک لە مەترسییەکانی تووش بوون بە فایلی زیان بەخش کەم بکەینەوە،
تێبێنی: پێوەستە ڤێرژنی سیستەمی ویندۆزەکەت Windows 10 Version 1903 بەرەو سەروە بێت بۆئەوەی توولی Windows Sandbox هەبیت و چالاکی بکەین،
هەنگای یەک: لەسێرچی ویندۆزەکەت بەدوای Turn Windows Features on or off بگەرێ پاشان بیکەرەوە
هەنگاوی دوو: بگەرێ Windows Sandbox چالاکی بکە پاش چالاک کردنی سیستەمەکەت ریستارت restart دەبیت
هەنگاوی سێ: Start Menu بکەرەوە بگەری بەدوای Sandbox و بیکەرەوە
هەنگاوی چوار: لەم هەنگاوە هەندێک کاتی دەوێت تا رووکاری Windows 10 بکرێتەوە
هەنگاوی پێنج: ئیستا پرۆگرامێک لەسەر سیستەمی سەرەکی کۆپی دەکەین بۆ سەر Windows Sandbox بۆ ئەوەی بیپشکین ،یان دەتوانیت لەرێگەی Edge دایبگریت بۆسەر Windows Sandbox
هەنگاوی شەشە: ئیستا پرۆگرامەکە دادەگرین یان هەر فایلێکی زیان بەخش لەسەری وەکو crack/patch
هەنگاوی حەوت: ئیستا گەر هەسمان کرد پرۆگرامەکە خاوێن و بێزیانە دەتوانین لەسەر سیستەمی سەرەکی دایبگرین یاخوود گەر کێشەیەک یان گرفتێک لە پرۆگرامەکە هەبوو پرۆگرامەکە بەباشی کاری نەکرد و نەکرایەوە گوومانت هەبوو کە crack/patch پێویست ناکات دایبگریتە سەر سیستەمی سەرەکی کۆمیوتەرەکەت،
هەنگاوی هەشت: پاش پشکنین بەسەرکوتووی تەنها sandbox windows دابخە هەموو داتاو پرۆگرامەکانی کە لەسەری کراونەتەوە دادەخرێن بە یەکجاری بەبێ هیچ زیانێک بۆ سیستەمی سەرەکی
چەندین پرۆگرامی تر هەن بۆ پشکنینی فایل و پرۆگرام
وەکو
- Sandboxie :- https://www.sandboxie.com/
- Shadow Defender :- http://www.shadowdefender.com/