چۆنییەتی پاراستنی وێنە و ڤیدیۆ تابەتییەکانمان لە چاوی کەسانی دیکە بە دانانی وشەی نهێنی، لە رۆژگاری ئەمرۆدا زیاتر لە کۆمپیوتەر مۆبایل بەکار دەهێنرێت بۆیە گرنگە فایلە بنەرتییەکانمان پارێزراوبن وەکو وێنە و فیدیۆ و بەلگەی بازرگانی و چەندین فایلی تری جۆراو جۆر،
ئەگەر باسی وێنە و ڤیدیۆ بکەین، ئەمانە فایلن کە ئێمە نامانەوێت لەگەڵ کەسانی تردا تێکەلیان بکەین ، هاوکات ناتوانین ئەندامانی خێزان یان هاوڕێکانیشمان سنووردار بکەین لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەمان، بۆیە لەم حالەتەیا پێویستمان بە بەرنامەیەکە تا وینە و فایلی تایبەتییەکانمان بپارێزیت لە کەسانی دیکە،
بۆ ئەم مەبەستە ئێمە پرۆگرامێکی ناوازەت بۆ پێشنیار دەکەین بۆ پاراستنی وێنە و فیدیۆ و سەرجەم فایلە تایبەتییەکانت ئەویش پرۆگرامی
KeepSafe Photo Vault یەکێکە لە باشترین پرۆگرامەکان بۆ پاراستنی وێنە و ڤیدیۆ و فایلە تایبەتییەکان کە لە Google Play بەردەستە،
هەنگاوی یەکم: بۆ داگرتنی پرۆگرامەکە لە Google Play یان کلیک لێرە بکە
هەنگاوی دوو: پاش داگرتن پرۆگرامەکە بکەروە وەک وێنەی خوارەوە پەنجە بنێ بە GRANT ACCESS
هەنگاوی سێ: لەم هەنگاوە هاژمارێک دروست بکە ناو و ئیمێلیک دابنێ
هەنگاوی چوار : وشەی نهێنی دابنێ بۆ پاراستنی وێنە و فیدۆکانت
هەنگاوی پێنج: پەنجە بنێ بە import photos بۆ هێنانی وێنەکانت وەک لە وێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە
هەنگاوی شەش: ئیستا ئەو وێنە و فایلانە دیاری بکە کە ئەتەوی بیان پارێزیت یان کرتە لە زیاکردن بکە
هەنگاوی حەوت: کاتێک وینەکانت دیاری کرد و زیادت کرد وێنەکان لە نێو گەلەری مۆبایلەکەت دەشاردرێنەوە و نامێنن تەنها دەتوانیت لەرێگەی پرۆگرامی KeepSafe photo vault ببینیت
هەنگاوی هەشت بۆ دانانی وشەی نهێنی پەنجە بنێ بە سێ خالی سەرەوەی شاشەی مۆبایلەکەت بۆ کردنەوەی settings پاشان پەنجە بنێ بە lock screen پاشان جۆری Pattern هەلبژێرە و done دابگرە ،وەک لە وێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە
هەنگاوی نۆ: هەرکاتێک ویستت وێنەیەک پارێزبەندی لەسەر لابەیت وێنەکە دیاریبکە وExport دابگرە
کۆتایی بە هیوا سوود