ئایە ناتوانیت Windows 11 دابەزێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت؟
دوای دەرچوونی وەشانی نوێی Windows 11 زۆرێک لە بەکارهێنەران گرفتیان بۆ درووست بوو بەهۆی ئەوەی ئەم وەشانە نوێیەی مایکرۆسۆفت لەسەر هەموو کۆمپیوتەرێک دانامەزرێت بەتایبەت کۆمپیوتەرە کۆنەکان
چەندین رێگاهەیە بۆ ئەوەی بەبی TPM وەشانە نوێکەی مایکرسۆفت دابمەزرێنن لەسەر کۆمپیوتەر بۆ شکاندنی ئەو مەرجانەی کە میکرۆسۆفت بۆ وەشانەکەی دایناوە
ئێمەوە لەم وانەیە ئاسانترین رێگات پێ دەناسێنین بۆ ئەوەی وەشانی نوێی وەیندۆز لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابمەزرێنیت، لەرێگای پرۆگرامی Rufusوە ئەو کارە دەکەین کە Rufus لە نوێترین وەشانیدا ئەو گرفتەی چارەسەر کردووە بە ناچالاکردنی TMP لەکاتی bootable کردندا
چۆنیەی ناچالاکردنی TMP
-سەرتا کلیک لێرە یان لێرە بکە بۆ داگرتنی نوێترین وەشانی پرۆگرامی Rufus
-پاش داگرتن پرۆگرامی rufus بکەرەوە
پاشان فلاش میمۆری دیاریبکە کە دەتەوێ سیستەمەکەی لەسەر دابنێت-
-هەنگاوی دواتر کلیک لە selection بکە فیلی iso یان disk هەلبژێرە
-پاش جێبەچی کردنی هەنگاوەکانی سەرەوە دوو هەلبژاردن پێدەدات تۆ Extended Windows 11 Installation (no TPM, no Secure Boot, 8GB- RAM). هەلبژێرە وەک لە وێنەی خوارەوە روونکراوەتەوە
دەتوانن کلیک لێرە بکەن بۆ بینینی وانەکە بەشیوەی روونتر