بە وێنەیەکی دەموچاوت مەزندەی تەمەنت بکە

Untitled design (2)

ئایە پێشتر کەسێک لێت پرسیوویە  تەمەنت چەندە؟ بەدلنیایەوە بەلێ وە لە وەلامدا زۆرجار دەلێن پیشبینی بکە یان تەمەنم لەچەند ئەچیت یان دەلێن هەڵسەنگاندم بۆ بکە ، هەڵسەنگاندنی تەمەنیش بە پلەی یەکەم بەندە بە وێنەی دەموچاوەوە.

ئەمڕۆ با لە ڕێگەی وێنەیەکی دەموچاوتەوە هەڵسەنگێنین کە تەمەنت چەندە،ڕێنماییت دەکەین بۆ ئامرازێکی سادە کە پێت دەڵێت لە ڕێگەی وێنەیەکی دەموچاوتەوە کە تەمەنت چەندە بە بەکارهێنانی وێبکام لە مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەتدا.

هەڵسەنگاندنی تەمەن لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکردە، واتە پێویست ناکات وێنەی کەسی خۆت لە وێب سێرڤەر باربکەیت یان لە سایتێکدا هەڵیبگریت، تەنها دەبێت ڕێگە بدەیت سایتەکە کامێراکە دابگیرسێنێت و دەست بە هەڵسەنگاندنەکە بکات.

ماڵپەڕەکە وێنەی پڕۆفایلی تۆ یان هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆ هەڵناگرێت  بۆیە ئامرازەکە تەنها بۆ خۆشییە و هەروەها بەسوودە و دەبینیت کە خەمڵاندنەکە زۆر واقیعییە و نزیکە لە تەمەنت.

بۆکردنەوەی سایتەکە کلیک لێرە بکە

22

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ