Adguard بۆ بلۆکردنی هەموو جۆرە ڕێکلامێک لە هەر وێبگەرێک و ئەپێک لەسەر مۆبایلەکەت
Adguard ئەپێکی زۆر بەسوودە کە یارمەتیت دەدات بۆ ڕاگرتنی هەموو جۆرە ڕێکلامێک لە هەر وێبگەرێک و ئەپێک . ئەم ئەپە زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ بلۆککردنی ئەو رێکلامانەی، کە ئەتبنە ماڵپەڕە زیانبەخشەکان یان دزینی زانیارییە تایبەتەکانت. هەموو ئەم تایبەتمەندیانە تەنها بە یەک کلیک لە هەموو ئاو رێکلامانە رزگارت دەکەن.
جگە لە بلۆککردنی هەموو جۆرە ڕیکلام و پۆپ ئاپێک، Adguard دەتپارێزێت لە هەموو فایرۆسێکی زیانبەخش کە دەتوانن بچنە ناو مۆبایلە زیرەکەکەتەوە لەکاتی دامەزراندنی ئەپەکاندا.وەک ترۆجان و جۆرکانی دیکەی فایرۆس کە زانیارییە کەسییەکانت دەخاتە مەترسییەوە. هەروەها دەپارێزێت ئەگەر بچیتە ناو تۆڕەکانی وای فای نەناسراوەوە لە هەرجێگەیەک
بۆ چالاککردنی Adguard پێویستە کلیک لەسەر دوگمەی سەرەکی ڕووکارەکە بکەیت و پاراستنەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست پێدەکات.
تێبێنی: بۆ ئەوەی بەرنامەکە کاریگەری لەسەر خێرایی هێلی ئینتەرنێتەکەت نەکا دەتوانیت DNS protection ناجالاک بکەیت
بۆداگرتن AdGuard-Premium بۆ ئەندرۆید کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی وەشانی فری لە مالپەری فەرمی کلیک لێرە بکە