مرۆڤ بونەوەرێکی لە خۆی بەتواناتر دەخولقێنێت


نوسینی: لوقمان حەوێز
مرۆڤ بونەوەرێک دەخولقێنێک لە داهاتووێکی نریک زۆر لەخۆی زیرەکتر و بەتواناتر دەبێت...
سەیرم بە بیرکردنەوەی هەندێک لە هاوزمانانم دێت کاتێک دەبینم باس لە تەختی زەوی دەکەن، یان بڕوا بە نیشتنەوەکانی مرۆڤ ناکەن لەسەر مانگ، یان دەڵێن مرۆڤ توانای بڕینی بەرگە هەوای زەوی نیە، یان هەرگیز ناتوانێت بچێتە بۆشایی ئاسمان...
ئاخر ئەم شتانە چین تا خۆتانی پێوە سەرقاڵ بکەن..؟ ئەو بابەتانە لە دونیا بوون بە ئەلف و بێی سەرەتایی زانست، وەرن بزانن چی دەگوزەرێت لە بوارە گرنگەکانی تر و زانست چەندە چۆتە پێش..؟
بەو کەسانە دەڵێم لێتان ناگرم، چونکە زۆربەی ئێوە لەبەر کەمی زانیاریەکانتان بڕوا بەو قسە پڕو پوچانە دەکەن، ئەگەر بزانن پێشکەوتنە زانستیەکان گەیشتوون بە کوێ ئەوا ئێوەش وابیرناکەنەوە...
ئەگەر بزانن ئێستا مرۆڤ لە قۆناغی خولقاندنی بونەوەرێکە کە چەند ساڵێکی تر یان تا پەوپەڕی چەند دە ساڵێکی تر زۆر لەخۆی زیرەکتر و بەتواناتر دەبێت، ئەگەر ئەوە بزانن و لێی تێبگەن ئێوەش ئاواهی بیرناکەنەوە... 
بەڵێ ئەومەخلوقەش زیرەکی دەستکردە Artificail.Intelligence...
زیرەکی دەستکرد ئێستا گەیشتوە بە ئاستێک لێمان تێدەگات، لە ئێمە و لە خۆشی فێردەبێت، ChatGPT کە لەسەر بنەمای OpenAI بنیات نراوە، پلاتفۆرمی زیرەکی دەستکردی گوگڵ،  ڕۆبۆتە زیرەکە پڕۆگرام کراوەکان، ئەمانە تەنیا سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو مەخلوقە نوێیەن کە دروستکراوی دەستی مرۆڤە، جارێ ئەو بونەوەرە نوێیە بە قۆناغی گاگۆڵکێدا دەڕوات ئینجا هێندەش بە توانایە، ئەی دوای دەیەها ساڵ کە پێدەگات دەبێت چی لێبێت..؟
جارێ دڵنیا نین بەڵام کێ دەڵێت بەئاگاش نابێت..؟ 
لەوە دڵنیاین کە ئەو زیرەکی دەستکردە لە داهاتووێکی نزیک زۆربەی هەرە زۆری کارەکان بۆ مرۆڤ ئەنجام دەدات، ئێستا ئەوە بەڕێوەیە و بەبێ ئاگایی ئێمە تاوتوێکردنی هەموو زانیاریەکانمان لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام وردە وردە بە پڕاکتیکی کارەکانی ڕۆژانەی مرۆڤیش دەگرنە دەست وەکو کارە خزمەتگوزاریەکان، مامۆستا، پۆلیس، پزیشک، گواستنەوە و هی تریش لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدرێن بەهۆی ڕۆبۆتە زیرەکەکان، لەوانەیە لە هەندێک ووڵات و شوێن زیاتر کاتی پێویست بێت بەڵام لە گەلێک شوێنەکانی دونیا تا ناوەڕاستی سەدە زیرەکی دەستکرد زۆربەی ئەو کار و پیشانە دەگرێتە دەست...
ئێستا مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەکایی بەستنەوەی مێشکی مرۆڤە لەگەڵ کۆمپیوتەر و داونلۆدکردنی مێمۆریەکانی مرۆڤە بۆسەر کۆمپیوتەر، مرۆڤ کۆدی ژیانی دەستکەوتوە کە نەخشەسازی تەواوی دی ئێن ئەیەکانی خۆی و زۆربەی زیندەوەرانە بۆیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دەستکەوتنی توانایەکانە لە دەستکاریکردنی خەسڵەتەکانی هەر زیندەوەرێک بیەوێت بە دەستکاریکردنی جینەکانی لە ڕێگەی تەکنیکی CRISPR، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تەکنەلۆژیای نانۆ و کۆمپیوتەری کوانتەم و دەستکەوتنی وزەیە لە ڕێگەی فیوژنی هایدرۆجین، هەموو ئەوانە ڕواڵەتی ژیان دەگۆڕن و هەریەکەیان شۆڕشێکی هاوچەرخ بەرپا دەکەن لە پێشکەوتنی زانستی و داهێنانی نوێ...
وێنەکەش لۆگۆی ChatGPT یە...
بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ