چۆن بە ئاسانی بزانیت هاوڕێکەت یان کەسێک پەیوەندیەکەت تۆمار دەکات کاتێک پەیوەندی پێوە دەکەیت
مۆبایل نزیکترین ئامرازە لە مرۆفەکانەوە بۆ زۆر مەبست بەکاردەهێنرایت بەتایبەت بۆ پەیوەندیکردن،وە زۆرجار بێ ئاگایین لەوەی ئایە ئەو پەیوەندییە لەلایەن کەسانی دیکەوە ریکۆرد دەکریت یان نا، هەروەها جەندین پرۆگرام هەیە لە پلەی ستۆری بۆ ریکۆردکردن هەرجەند ئاندرۆیت لە فیرژنە نوێکانییدا هاولییداوە رێگری بکات لەو پرۆگرامانەی کە ریکۆرد دەکەن بەلام تائیستا کۆنترۆل نەکراوە بەتەواوی،
چۆن بزانین پەیوەندییەکەت رێکۆرد دەکرێت؟
بۆ ئەوەی بزانیت هاوڕێکەت بەرنامەی تۆمارکردنی پەیوەندی داناوە و پەیوەندیەکەت تۆمار دەکات کاتێک پەیوەندی پێوە دەکەیت، یان مۆبایلەکەت چاودێری دەکرێت، لێرەدا ئەو نیشانانە دەخەینەڕوو
کاتێک گوێت لە دەنگدانەوەی خۆتە یان ژاوەژاو لە دەنگەکان دەبێت بە درێژایی پەیوەندییەکە، یان لە بەشێکی پەیوەندییەکەدا، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو کەسەی پەیوەندی پێوە دەکەیت پەیوەندییەکە تۆمار دەکات،
یان ئەگەر ئەو کەسەی پەیوەندی پێوە دەکەیت پەیوەندیەکەت تۆمار دەکات بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنەکان بوونی شێواندنی دەنگە، کاتێک ئەپلیکەیشنەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دامەزراون، زۆر کاریگەرییان هەیە لەسەر کوالێتی دەنگ، ئەمەش دەبێتە هۆی ناروونی پیوەندییەکە هەندیک جار لیک تێناگەن لەکاتی پەیوەندیکردندا.
ئەوەی سەرەوە چەند نیشانە و هۆکاریکی بەرنامەکانی تۆمارکردنی پەیوەندیکردن بوون تا لەوە بگەیت کە دەنگەکەت تۆمار دەکریت لە کاتی پەیوەندی کردن.
چۆن بزانین پەیوەندییەکەت رێکۆرد دەکرێت لەرێگەکی پرۆگرامەکانی تۆمارکردن؟
لە ئەگەری ئەوەی کە بتەوێت بزانیت مۆبایلەکەت لەلایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە چاودێری دەکرێت و پەیوەندییەکان تۆمار دەکرێن بەرنامەیەک هەیە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت دڵنیا بیت لەوە،
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەم ئەپە، دوای کردنەوەی، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نامەیەکت پێدەدات کە ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر... چاودێری دەکرێت یان نا.
لە حاڵەتی ئەو پەیامەی کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، مۆبایلەکە چاودێری ناکرێت و دوور لە ئەپلیکەیشنانەی کە پەیوەندییەکەت تۆمار دەکات، لە ئەگەری دەرکەوتنی پێچەوانەکەشدا دەبێت تیبەگەی پەیوەندییەکت لەژیر چاودێریدایە.