ئەم ماڵپەڕە پێت دەڵیت ئایە مۆبایلەکەت پشگیری لە ڤێرژنی نوێ ئەندرۆید ١٤ دەکات
Android Update Tracker ماڵپەڕێکە لەلایەن کۆمەڵێک بەکارهێنەری ئەندرۆیدەوە دروستکراوە بەهۆیەوە دەتوانیت بزانیت مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت فێرژنی نوێی بۆ هاتووە یان لەسەر هەمان فێرژ بەردەوام دەبیت .
دروستکەرانی ئەم وێب پەیجە ڕوونی دەکەنەوە کە زانیاری دەربارەی نوێکارییەکان کۆدەکەنەوە و بەتایبەتی ئەو زانیاریانەی ئاماژە بە نوێترین وەشانی ئەندرۆید دەکەن
بەڵام، بێ گومان، باشترین شت لەم ماڵپەڕەدا ئەوەیە کە لیستی تەواو لە نوێکارییەکانی ئەندرۆید ١٤ لە مارکە جیاوازەکانی ئامێرەکانەوە پێشکەشت دەکات کە بەپێی بەرهەمهێنەر ڕێکخراوە. بەم شێوەیە بەهۆیەوە دەتوانیت بە بزانیت کە ئایا مۆبایلە زیرەکەکەت نوێ دەکرێتەوە بۆ ئەندرۆید ١٤ یان لەسەر ئەندرۆید ١٣ بەردەوام دەبێت .
کرتە لێرە بکە بۆ چوونە نێو سایتەکە