Type Here to Get Search Results !

ڕێکخستنەکانی ویندۆز باشتر بکە و پرۆگرامەکان بە یەک جار بە ئامرازی Optimizer دابمەزرێنە

دوای دامەزراندنێکی نوێی ویندۆز ١٠، یەکەم شت کە هەموومان حەزمان لێیە بیکەین ئەوەیە کە هەندێک ڕێکخستن لە سیستەمی کارپێکردندا بەو شێوەیەی کە دەمانەوێت رێکایان بخەین وەک لەکارخستنی هەندێک تایبەتمەندی ،لابردن یان سرینەوەی هەندێک پرگرامی ناپێویست و دامەزراندنی هەندێ پرۆگرامە پێوستییەکانی دوایی فۆرمات، یاخوود گۆرانکاری لە زۆرێک لە بژاردەکاندا بکەین و هتد. هەرچەندە دەتوانین هەمووی بە دەستی بکەین، بەڵام بەڕاستی ئاسانترە ئەگەر هەندێک یارمەتی لە بەرنامەیەکی وەک Optimizer وەربگرین کارەکەمان بۆ ئاسانتر دەکا.

بۆیە دەتوانین بە یارمەتی پرۆگرامی Optimizer تایبەتمەندیەکان چالاک/ناچالاک بکەین، ئەپەکانی UWP لاببەین،  بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پرۆگرامە پێویستییەکانی دوای فۆرمات دابەزێنین، 


Optimizer ڕووکارێکی سادەی هەیە و هەر تابێک کۆمەلێک بژاردەی تایبەتی هەیە. لە کاتێکدا زۆربەی تابەکان چەندین بژاردە و ڕێکخستنیان تێدایە، بەڵام تابی “Common Apps” زۆر سەرنجڕاکێشە. لە ژێر ئەم تابەدا دەتوانین هەموو جۆرە  پرۆگرامەکانی سەرچاوە کراوە یان ئازاد بدۆزینەوە و دایبەزێنینە سەر کۆمپیوتەرەکەت. دەتوانین ئەو جۆرە پرۆگرامانە دامزرێنین کە گونجاوە بۆ (32-bit یان 64-bit)بە کلیک کردن لەسەر بژاردەکان .


لەهەموی گرانگ تر پرۆگرامە پشگیری لە زمانی کوردی دەکات دەتوانیت بیگۆریت بۆ زمانی کوردی 




لینکی دابەزاندنی ئامرازەکە:   Optimizer

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT