هەنگا بە هەنگاو چۆنیەتی دامەزراندنی لینوکس لە VirtualBox لەسەر ویندۆز
لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی لینوکس دەکەین لە VirtualBox وەک سیستەمێکی مەجازی یا خەیالی . لینوکس بە یەکێک لە گرنگترین سیستەمەکانی کارپێکردن دادەنرێت لە جیهاندا بۆ گەشەپێدەران و پیشەگەرەکان، بەڵام وەک ویندۆز بەربڵاو نییە. بەڵام ئێستا دەتوانیت لەسەر ویندۆز تاقیبکەیتەوە بەبێ دامەزراندنی تەواو لەسەر دیسکێکی نوێ.
بەڵام پێش ئەوەی دەست پێ بکەین، دەبێت هەندێک شت بزانین کە ڕێگەمان پێدەدات ئەم پرۆسەیە بە باشی ئەنجام بدەین بەبێ ئەوەی تووشی هیچ هەڵە و کێشەیەک ببین.
VirtualBox چییە
VirtualBox ڕێگە دەدات چەندین سیستەمی کارپێکردن دابنرێن و لەناو سیستەمی کارپێکردنی ئێستاتدا کاربکەن بە بەکارهێنانی چەمکی Virtual Machines (VM). وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت VM کۆمپیوتەرێکی مەجازییە کە دەتوانێت بەرنامە و سیستەمی کارپێکردن بەڕێوەببات. دەتوانیت وەک کۆمپیوتەرێک لەناو کۆمپیوتەرێکدا بیری لێبکەیتەوە.
چۆنیەتی دامەزراندنی VirtualBox
دامەزراندنی VirtualBox لەسەر ویندۆز و لینوکس و ماک ئاسانە، بەڵام دامەزراندنی سیستەمێک لە VirtualBox پێویستی بە هەندێک هەوڵ و کات هەیە، بەڵام نیگەران مەبە،لەگەڵ ئەم ڕێنماییە هەنگاو بە هەنگاو برۆ بۆ دامەزراندن و ڕێکخستنی VirtualBox.
بۆ دامەزراندنی VirtualBox لەسەر ویندۆز بچۆ بۆ سایتی فەرمی VirtualBox و کلیک لە “Windows Hosts” بکە بۆ دابەزاندنی .
دووجار کلیک لەسەر فایلە دابەزیوەکە بۆ دامەزراندنی VirtualBox.
چۆنیەتی دامەزراندنی لینوکس لە VirtualBox
شێوازی دامەزراندنی لینوکس لە VirtualBox هەمان شێوازی ویندۆز و لینوکس و ماک وایە. دابەشکردنێکی دیاریکراوی لینوکس هەڵبژێرە و فایلە ISO ی دابەشکردنەکە دابەزێنە کاتێک پێویستمان بە جێگیرکردنی لەسەر VM بوو.
یەکەم: لە لیستی بەرنامەکانەوە VirtualBox بکەرەوە
کلیک لەسەر “new” بکە.
دووەم: ناوی VM ـەکەت بنووسە و شوێنێک لەسەر ئامێرەکە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی تێیدا هەڵیبگریت وفایلی سیستەمی وبونتو بەفۆرماتی ISO هەڵبژێرە .
پاشان کلیک لە “Next” بکە.
سێیەم: وشەی نهێنی بۆ ئەکاونتی VM ـەکەت بگۆڕە، . وشەی نهێنی بەهێز هەڵبژێرە ئەگەر VM بۆ مەبەستی تایبەتی بەکاردەهێنیت لە تۆردا، کاتێک تەواو بوویت کلیک لە “Next” بکە.
تێبێنی:ناوی هۆستەکە نابێت بۆشایی تێدابێت. ئەگەر ناوێک هەڵبژێریت کە بۆشایی تێدابێت، ناتوانیت بەردەوام بیت لە دامەزراندنەکە
چوارەم: بەهای ڕام هەڵبژێرە یان بەهاکە لە سندوقی نووسینەکەدا دابنێ. پێشنیار دەکەین لانیکەم ٤ گێگابایت ڕام بەکاربهێنیت. . پاشان کلیک لە “Next” بکە.
لەم پەنجەرەیە دەتوانرێت بەهای هاردەکەت دیاری بکەیت پێشنیارکراوی 25 گێگابایت و ئێمە پابەند دەبین پێیەوە، ئەم بەهایە دەتوانرێت دەستکاری بکرێت ئەگەر ویستت.
پاشان لەم پەنجەرەیە پوختەیەکی زانیاریت نیشانت دەدات کە لەکاتی دامەزراندندا چیت هەڵبژاردووە. دڵنیابە کە هەڵبژاردنەکانت بە دروستی دەکەیت، وە دەتوانرێت دواتر دەستکاری بکرێن ئەگەر پێویست بوو. دوایی بینی پوختەی زانیارییەکانت کلیک لە fnish بکە
لەکۆتایدا پەنجەرەی دامەزراندنی سیستەمی کارپێکردنی وبونتۆ دەردەکەوێت وەک لەوێنەکە دیارە
پاکێجی درێژکراوەی VirtualBox دابنێ
ئایا پێویستت بە تایبەتمەندی و کۆنترۆڵی زیاترە بەسەر VM ـەکەتدا؟ دامەزراندنی پاکێجی درێژکراوەی VirtualBox پشتگیری لە USB و کامێرا و زۆر شتی تر دەکات. لێرەدا باسی چۆنیەتی دابەزاندن و دامەزراندنی پاکێجەکە دەکەین لە VirtualBox.
لە لاپەڕەی دابەزاندن پاکێجەکە دابەزێنە .
VirtualBox بکەرەوە و کلیک لەسەر مینیوی تەنیشت “Tools” بکە و پاشان “Extensions” هەڵبژێرە.
کلیک لە بەتنی “Install” بکە
لەو جیگەیە کە پاکێجی درێژکراوەی VirtualBox دابەزاندووە هەڵبژێرە و کرتە لە “Open” بکە.
لە کۆتاییدا کلیک لە “Install” بکە و دامەزراندنەکە تەواو بکە.
بەم شێوەیە، تۆ تەواو بوویت لە دامەزراندنی سیستەمی وبونتۆ و VritualBox لەگەڵ پاکێجی VritualBox ،
گەر ئەم بابەتت کۆپی کرد ئاماژە بەسەرچاوەی باباتەکە بدەن لەگەل رێزدا