Type Here to Get Search Results !

سایتێکی نایاب کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بۆ دروستکردنی هاشتاگ بۆ ئینستاگرام بە دوو شێوازی جیاواز

 لە کاتی پۆست کردن لە ئینستاگرام، لە قۆناغی یەکەمدا پێویستت بە بیرۆکەیەکی نایاب دەبێت کە بینەرەکەت دەیەوێت، دواتر دەچیتە قۆناغی دیزاینکردنی و بارکردنی بۆ سەر پلاتفۆرمەکە. سەرەڕای هەموو ئەمانە قۆناغی بارکردن زۆر گرنگ دەمێنێتەوە چونکە پێویستت بە هەڵبژاردنی ئەو هاشتاگە گونجاوانە دەبێت کە چانسی سەرکەوتنی پۆستی ئینستاگرام زۆر زیاد دەکەن، لەم پۆستەشدا فێری سایتێکی نایاب دەبین کە هەموو شتێک کورت دەکاتەوە بۆ ئێوە.

باس لە predis.ai دەکەین کە یەکێکە لەو سایتانەی کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و خزمەتگوزارییەکی نایابی لەگەڵدایە کە دەتوانیت هاشتاگ بۆ هەریەکێک لە بڵاوکراوەکانت بەدەستبهێنیت تەنها بە نووسینی وشەیەکی سەرەکی یان بارکردنی وێنەی بڵاوکراوەکە !


ئەم ئامرازە چەندین بژاردەی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات بۆ گەڕان بەدوای هاشتاگەکاندا، بۆ نموونە وشەیەکی سەرەکی دەنوسیت کە وەسفی پۆستەکەت دەکات (وەک: kurdistan) و کلیک لەسەر گەڕان دەکەیت. چەندین هاشتاگ و ژمارەی ئەو پۆستانەی کە لەخۆدەگرن بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ هەڵبژاردنی تاگی گونجاو بۆت.


لە لایەکی تریشەوە بژاردەیەک هەیە بۆ دروستکردنی هاشتاگی ئینستاگرام لە ڕێگەی وێنەوە، ئەوەی دەیکەیت ئەوەیە کە وێنەکە باربکەیت کە توخمێکی دیاریکراو لەخۆدەگرێت، هەروەها زیرەکی دەستکرد شیکاری وێنەکە دەکات و هاشتاگی گونجاو بۆ تۆ هەڵدەبژێرێت.


- بەستەری ماڵپەڕ: Predis-a

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT