PassGAN ئەپێکە لەسەر بنەمای AI کە توانای پشکنینی وشەی نهێنی هەیە لە کەمتر لە خولەکێکدا بۆ ئەوەی نیشانت بدات کە پاسۆردەکەت چەندە لاوازە.
پاسۆردەکانت وەک، پاسوۆردی ئیمەیڵ، بانکی یان هەر بەرنامەیەکی تر، هێشتا کێشەیەکی چارەسەرنەکراوە بۆ زۆر کەس چونکە تائێستا بەشیوازی کۆن پاسۆردی سادە بەکاردێنیت ئەمەش تەواو کارەساتبارە ئەگەر بتەوێت داتاکانت بە سەلامەتی بهێڵیتەوە.
بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەم کێشە جدییە، PassGAN کە لەلایەن تیمێکی توێژەرانی کۆمپانیای Home Security Heroes پەرەی پێدراوە، کە وشەی نهێنی پارێزراو دەپشکنێت و دروستی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. بۆ ئەم مەبەستە ئەم AI وشەی نهێنی دەپشکنێت بۆ ئەوەی نیشان بدات کە چەندە سادەیە: دەتوانێت لە کەمتر لە نیو خولەکدا ئەو کارە بکات.
لە راستدا هیچ وشەی نهێنییەک 100% پارێزراو نییە، بەڵام پێویستە ئامارازەکانی خۆ پاراستنی ئاسایشی وشەی نهێنی بەکاربێنین، بەپیی وێنەی خوارەوە کە روونی کردووتەوە کام جۆر وەشەی نهێنی پارێزراوترینە و لاوازترینە
"وشەی نهێنی درێژ لە 18 پیت بەگشتی سەلامەتە لە بەرامبەردا کوینتیلیۆن ساڵ دەخایەنێت بۆ دزپێکردن ئاشکراکردنی، هەروەها بۆ وشەی نهێنی کە ٦ ژمارەیی بێت لەبرامبەردا ٤ چرکەی دەوێت بۆ ناسینەوەی بە ئامرازەکانی کراکردنن یان ئامرازەکانی وەک AI .
بۆ ئەوەی تاقی بکەیتەوە و بزانیت چەند کات دەخایەنێت بۆ دزەپێکردنی پاسۆردەکەت، بچۆ بۆ سایتەکە و پاسۆردەکە داخڵ بکە و کاتەکەت پێدەڵێت .
-بەستەر passGAN