بۆچی پێویستە ڕێگری لە ئەپەکان بکەیت لە چوونە ناو ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەر
زۆرینەی بەکارهێنەرانی ویندۆز ڕێگە بە هەموو پرۆگرامێک دەدەن تا لەرێگەیەوە بگەنە ئینتەرنێت. بەڵام هەندێک جار باشترە هەندێک لەم ئەپانە بوەستێنیت کە بچنە سەرهێڵ بۆ ئەوەی ئامێرەی کۆمپیوتەرکەت و زانیاریەکانت سەلامەتتر بێت. ئەگەر دەتەوێت بزانیت چۆن ئینتەرنێت بۆ هەندێک لە بەرنامەکانت لەکاربخەیت، ئەم بابەتە ئەوە نیشان دەدات.
بۆچی پێویستە ڕێگری لە ئەپەکان بکەیت لە چوونە ناو ئینتەرنێت
-زۆر هۆکار هەیە کە دەتەوێت ڕێگری بکەیت لە هەندێک ئەپ بۆ چوونە ناو ئینتەرنێت، لەوانە:
-مانەوە لە سەلامەتی بە بلۆککردنی ئەو ئەپانەی کە متمانەت پێیان نییە بۆ چوونە سەر ئینتەرنێت
-پێدانی ئەم دەستگەیشتنە بەو مانایەیە کە ئەم جۆرە ئەپانە داتا دەنێرن و وەریدەگرن بۆ سێرڤەرەکانیان
-ڕێگریکردن لە منداڵان لە بەکارهێنانی هەندێک ئەپ، وەک ئەپی سۆشیال میدیا
-لەکارخستنی ئینتەرنێت بۆ ئەو ئەپانەی کە زۆر بەکاریان ناهێنیت، بۆ ئەوەی نەتوانن بە نهێنی پەیوەندی پێوە بکەن، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی
1. دروستکردنی یاساکانی دیواری ئاگری تایبەتمەند
ویندۆز دیواری ئاگرینی تایبەتی خۆی هەیە. ئەم سوودمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ئینتەرنێت بۆ هەندێک ئەپ و شتی تر بلۆک بکەن.
بۆ گەیشتن بە دیواری Firewall لە کۆمپیوتەرەکەتدا پەنجە لەسەر Win + I لەسەر کیبۆردەکەت دابگرە
دواتر برۆ بۆ “Privacy and security → Windows Security.”
پاشان بڕۆ بۆ بژاردەی “Advanced Settings”
کاتێک “Windows Defender Firewall with Advanced Security” دەکرێتەوە، دەتوانیت هەردوو “یاساکانی هاتوو” و “یاساکانی دەرەوە” “Inbound Rules” and “Outbound Rules,” بەڕێوەببەیت
ئەم دوویاسایە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێگەدان یان ڕێگریکردن لە وەرگرتنی زانیاری لە سێرڤەرە دەرەکییەکان
ئەگەر تۆ وەشانە کۆنەکانی ویندۆز بەکاردێنیت ، دەتوانیت بە خێرایی دەستت بگات بە ڕێکخستنەکانی firewall settings لە ڕێگەی گەڕانی ویندۆزەوە بە نووسینی “Windows Defender Firewall with Advanced Security.”
دوای هەنگاوی سەرەوە لە لای چەپەوە “Inbound Rules” هەڵبژێرە، پاشان لە مینیوی بەرامبەردا کلیک لە “New Rules” بکە
لە پەنجەرەی “New Inbound Rule Wizard” دا، جۆری ئەو یاسایە هەڵبژێرە کە دەتەوێت دروستی بکەیت
بەو پێیەی تەنها پێویستە ڕێگری بکەین لە چوونە ژوورەوەی ئەپێک بۆ ئینتەرنێت، ئێمە “Program -> Next.” هەڵدەبژێرین
پاشان دەچین پرۆگرامێک هەلدەبژێرین تارێگەی لێبگرین لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان کاربکات بۆنموونە من telegram هەلدەبژێرم. دەبێت فایلێکی .EXE هەڵبژێریت نەک کورتکراوە. دوای هەڵبژاردنی فایلەکە، کرتە لە “Next.” بکە
تێبینی: ئەگەر کێشەت هەیە بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێ بەرنامەیەک دامەزراوە، دەتوانیت بە ئاسانی کلیکی ڕاست لەسەر شۆرت کەتی پرۆگرامەکە بکەیت، “Properties” پاشان “Show File Location.” بەم شیوەیە شوینی پرۆگرامەکە دەدۆزیتەوە
لەم هەنگاوە ویندۆز داوات لێدەکات ئەو کردارە هەڵبژێریت کە دەتەوێت لەگەڵ یاساکەدا پەیوەست بکەیت و دواتر کلیک لە، “Block this connection -> Next.” بکە
بڕیار بدە کە ئایا دەتەوێت ئەم یاسایە تەنها لە تۆڕە تایبەتەکان، تۆڕە گشتیەکان، یان دۆمەینی کۆمپانیاکان چالاک بکەیت
ئەگەر هیچ حاڵەتێکی بەکارهێنانی تایبەتت نییە، دەتوانیت هەموویان بە پشکنین بهێڵیتەوە و کرتە لە “Next.” بکە
ناوی یاساکەت بنووسە و کلیک لە “fnish” بکە.
تۆ یاسایەکت دروست کردووە بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندییە هاتووەکان، ئەمەش واتە ئەپەکە ناتوانێت داتا لە ئینتەرنێتەوە وەربگرێت
بەڵام هێشتا دەتوانێت داتا بنێرێت. بۆ ڕێگریکردن لەوە، پێویستە یاسایەکی دەرەوە دروست بکەیت بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕێگری لێبکەیت لە چوونە ناو ئینتەرنێت
بڕۆ بۆ “Windows Defender Firewall with Advanced Security”، بەڵام ئەمجارەیان کلیک لەسەر “Outbound Rules -> New Rule” بکە و هەمان هەنگاوەکان دووبارە بکەرەوە
سڕینەوە و لەکارخستنی یاساکان
ئەگەر بیرۆکەکەت گۆڕیوە و دەتەوێت ڕێگە بە (ئەپەکان) بدەیتەوە پەوەستبن بە هێلی ئینتەرنێتەو، پێویستە ئەو یاسایانە لەکاربخەیت یان بیسڕیتەوە کە پێشتر دروستت کردووە.
بڕۆ بۆ “Windows Defender Firewall لەگەڵ ئاسایشی پێشکەوتوو.”
پاشان “Inbound Rules” یان“Outbound Rules.” هەڵبژێرە. دەبێت بە هەردووکیدا رابگریت چونکە دوو یاسات داناوە.
بە بەکارهێنانی ناوەکەی بەدوای یاساکەدا بگەڕێ و کلیکی لەسەر بکە. پاشان لە مینیوی لە لای ڕاستەوە،
بژاردەکانی “Disable” بۆ ماوەیەکی کاتی یان “Delete” بۆ هەمیشەیی هەلبژێرە
ڕێگای دووەم بەڕێوەبردنی یاساکان
یاسا جۆراوجۆرەکانی پێشوەختە لەلایەن ویندۆزەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ئەپەکانی دامەزراو دیاری دەکرێن، و دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپی Windows Defender Firewall ەوە سەیریان بکەیت.
لە ئەنجامدا دەتوانیت ئەم یاسایانە بۆ هەر ئەپێک بکەیت و ڕێگری بکەیت لە پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە.
بەڵام ئەم شێوازە بە تەواوی گونجاو نییە، چونکە لەوانەیە یاسایەک بۆ ئەو ئەپە نەدۆزیتەوە کە دەتەوێت بلۆک بکەیت، \
یان ڕەنگە ئەپێک چەندین یاسای پەیوەست بەوەوە هەبێت. لە لایەکی ترەوە ئەم شێوازە دەتوانێت سوودی هەبێت ئەگەر بتەوێت ئەپەکانی مایکرۆسۆفت ستۆر لە چوونە ناو ئینتەرنێت ڕابگریت،
چونکە ئەم ئەپانە فایلێکی .EXE ی نییە، و کەمێک فێڵاوییە کە لە ڕێگەی فۆڵدەری WindowsApps ەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.
برۆ بۆ "Windows Defender Firewall" بیکەرەوە
لە لای چەپەوە کلیک لەسەر “Inbound Rules” بکە بۆ بینینی لیستی ئەو یاسایانەی کە پێشتر بۆ ئەپەکان دیاری کراون
یاسایەک بدۆزەرەوە کە پەیوەندی بەو ئەپەیەوە هەیە کە دەتەوێت سنووردار بکەیت و کلیکی لەسەر بکە. لە مینیوی ڕاستەوە، “Disable Rule” هەڵبژێرە. بۆ نموونە،
ئێمە گەڕاین بۆ “WhatsApp” و لەکاری دەخەین.
هەمان شت بۆ “یاساکانی دەرەوە”،“Outbound Rules.” بکە. لەبیرت بێت ئەمە پێویستە بۆ ئەوەی بە تەواوی ڕێگری لە ئەپەکە بکرێت لە چوونە ناو ئینتەرنێت.
دوای ئەمەش ئەپەکە توانای پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە لەدەست دەدات. بۆ دووبارە چالاککردنەوەی ئەوە، پێویستە چالاک بکەیت
و یاساکانی دەرەوە بە بەکارهێنانی دوگمەی "Inable Rule"، کە لەبری دوگمەی "Disable Rule" دەردەکەوێت