Hard Reset.. ماڵپەڕێکە بە وێنە فێرت داکا بۆ فۆرماتکردنی مۆبایلەکەت بۆ دۆخی شەریکە

ئەم ماڵپەڕە ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاوت پێدەدات بۆ فۆرماتکردنی مۆبایلەکەت (گەڕاندنەوەی مۆبایلەکە بۆ دۆخی شەریکە، هەروەک چۆن کاتێک تازە بوو)، ئەمەش بەسوودە ئەوانەی کە شارەزایی فۆرمکردنی مۆبایلەکانیان نییە.

تەنها پێویستە بچیتە سەر ماڵپەڕی hardreset.info و بەدوای مۆدێلی مۆبایلەکەتدا بگەڕێ بە داخڵکردنی ناوەکەی بۆ دۆزینەوەی ڕێنمایی بۆ فۆرماتکردن و چەندین فێرکاری دیکەی تر.


ئاگاداربە لە ئەنجامدانی هارد ڕیست لەسەر مۆبایلەکەت، چونکە ئەوەی ئەم ڕێکارە دەیکات گەڕاندنەوەی مۆبایلەکەتە بۆ ئەو کاتەی کە کرێوتە واتا شەریکە، واتە هەموو ئەو زانیاریانەی کە هەتە دەسڕدرێنەوە. پێویستە پێشوەختە پاشەکەوتێک یان کۆپییەک بکەیت بۆ گەڕاندنەوەی دوای فۆرماتکردن.



بەستەر: هارد ڕیست
بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ