ئەو ٤ وێبسایتەی بەهۆیChatGPTیەوە بەرەو کوژانەوە دەچیت
ئینتەرنێت هەمیشە فەزای پەرەسەندن بووە و چەتبۆتەکانی AI وەک ChatGPT پێشەنگی نوێترین شەپۆلی گۆڕانکارییەکان. بەتەواوەتی کاردەکات لە قاڵبدان و بەرەو بەسەرچونی پلاتفۆرمەکان کە سەردەمانێک کاریگەری گەورەیان هەبووە لە جیهندا.
١- وێبسایتی Stack Overflow
یەکێک لە گەورەترین کاریگەرییەکانی ChatGPT لەسەر ماڵپەڕەی گەورەی پرسیار و وەڵام، وەک Stack Overflow. کە ناوەندیکی گەورەبوو بۆ پرۆگرامەرەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کۆدەکانیان. بەڵام ئێستا بە تەواوی جیاوازە؛ پرۆگرامەرەکان پێیان باشە لە ChatGPT پرسیار بکەن، کە لە کاتێکدا لە Stack Overflow پۆستیان دەکرد.
هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە ڕوونن. ChatGPT زۆر خێراتر و ئاسانتر و کارلێکترە، بە تایبەت کاتێک پرسیارەکان سادە بن. بۆ نموونە کاتێک لە چەند دێڕێکی کۆد تێناگەم، پێم باشە پرسیار لە ChatGPT بکەم کە دێڕ بە دێڕ ڕێنماییم دەکات، ڕوونی دەکاتەوە کە هەر دێڕێکی کۆد چی دەکات. سەرەڕای ئەوەش، دەتوانم زیاتر داوای لێبکەم بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو چەمکانەی کە بەکارهێنراون یان تەنانەت پرسیاری بەدواداچوون بکەم.
٢- بزوینەری گەرانی گوگل
ChatGPT مەترسییەکی بەرچاوی لەسەر بزوێنەری گەڕانی گووگڵ دروستکردووە، دەتوانن ئەمە لە وێنەیەی سەرەوە ببینن، کە ترافیکی گەڕانی گووگڵ دوای ناساندنی ChatGPT کاریگەرییەکی زۆری هەبوو. هۆکارەکانی ئەم کاریگەرییە ڕوونن. پێشتر، دۆزینەوەی زانیاری بە شێوەی ئۆنلاین بریتی بوو لە سەردانی چەندین لاپەڕەی وێب و وردبینی لە ناوەڕۆکدا بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە پێویستت پێیانە- زۆرجار چەندین کاتژمێری دەویست.
بەڵام لەگەڵ ChatGPT دەتوانیت وەڵامی خێرا بەدەستبهێنیت، بەتایبەتی بۆ پرسیاری گەڕانی ڕاستەوخۆ. بۆ نموونە ئەگەر بەدوای ڕێچکەیەکی تایبەتدا بگەڕێم، ئەوا ChatGPT بەکاردەهێنم. ئەزموونێکی گشتی زۆر باشترە.
٣- پلاتفۆرمی وانەوتنەوە بە شێوەی ئۆنلاین
هاوشێوەی ماڵپەڕەکانی کۆدکردن، سایتەکانی وانەوتنەوە وەک Khan Academy و Chegg هەروەها هەستیان بە کاریگەرییەکانی ChatGPT کردووە. بەکارهێنانی ChatGPT چەند سوودێکی هەیە بۆ ئەرکەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، بە تایبەت بە توانای پێشکەشکردنی وانەوتنەوەیەکی کەسی کە لەگەڵ زانیاری و شێوازی فێربوونی پێشووی تاکێکدا دەگونجێت.
بۆ نموونە هەندێک کەس لە ڕێگەی لێکچوون یان نموونەوە باشترین فێر دەبن، هەندێکی تر چالاکیی کارلێککارانە و ڕاهێنانەکانیان پێ باشترە. ChatGPT هەردوو جۆری شێوازی فێرکردن پێشکەش دەکات لە هەمان کاتدا ڕێنمایییان دەکات لە هەموو هەنگاوێکدا.
٤-ماڵپەڕە زانیارییەکان (ویکیپیدیا)
هەروەها ChatGPT کاریگەری لەسەر ماڵپەڕە زانیارییەکانی وەک ویکیپیدیا هەبووە کە بەهۆی پێشکەشکردنی زانیارییە باش ئاماژەپێکراوەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە بەناوبانگە. هەرچەندە ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی بێ نرخە، بەڵام کاتێک بەدوای وەڵامێکی خێرادا دەگەڕێیت، دەکرێت هەست بە زیادەڕەوی بکەیت. بۆ نموونە ئەگەر بمەوێت خێرایی فرینی باڵندەکان بزانم، زۆر سادەترە تەنها پرسیار لە ChatGPT بکەم. سەرەڕای ئەوەش، کارلێکی دوولایەنەش بەدەست دەهێنیت. دەتوانیت پرسیاری بەدواداچوون بکەیت، داوای ڕوونکردنەوە بکەیت، یان ڕوونکردنەوە وەربگریت.