دلنیام و دەزانم زۆرێک لە ئێوە بەدوای ڕێگەیەکی سەلامەت و دروست دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆتان ئەم کارە بکەن، چونکە دەزانم وەک من باوەڕتان بەو وەشانە دەستکاریکراو ئامادەکراوەنەی ویندۆز نیە کە لە رێگەی ماڵپەرەکانی ئینتەرنێتەوە دایدەگرن،
بۆیە شێوازێکم بۆ هێناون کە خۆت وەشانی ئەسڵی ویندۆز دەستکاری بکەو ئامرەز و توولە ناپێویستییەکان کەم بکەرەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات وەشانی ناپارێزراو و دەستکاریکراوی ئامادەکراو بەکاربهێنیت.
تێبێنی ئەم شیوازە بە هەردوو وەشانی ١٠ و ١١ کاردەکات 💪
شێوازەکە بە ڕێگای پاوەرشێڵ دەبێت لە ویندۆز
بە بەکارهێنانی ئەم فرمانە: irm christitus.com/win | iex یان کەتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەمرازە
ئامرازەکە کە لەلایەن "Chris Titus" وە پەرەی پێدراوە.
بۆ خۆکارکردن و باشترکردنی سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز. ئەم ئامرازە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن بە ئامانجی باشترکردنی کارایی سیستەم و خۆکارکردنی بەپێی پێویستی خۆیان.
📌 لێرەدا پوختەیەک لە هەندێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکان کە ئامرازەکە پێشکەشی دەکات:
دامەزراندنی نەرمەکاڵا: ئامرازەکە ڕێگەت پێدەدات بە یەک کلیک هەڵبژاردنی نەرمەکاڵایەک دابمەزرێنیت، ئەمەش پرۆسەی ڕێکخستنی سیستەمەکە ئاسانتر دەکات.
Tweaks: ڕێگەت پێدەدات خزمەتگوزارییە ناپێویستەکانی لەکاربخەیت ئەمەش یارمەتی باشترکردنی ئەدای کارکردنی سیستەم دەدات.
Config: ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بتوانێت دەستی بگات بە ڕێکخستنەکانی سیستەم و خۆکارانەیان بۆ دابنێت.
MicroWin: ڕێگەت پێدەدات نوێکارییەکانی ویندۆز کۆنتڕۆڵ بکەیت، وەک سنووردارکردنیان تەنها بۆ نوێکارییە ئەمنییەکان یان بە تەواوی لەکارخستنی.
مایکرۆوین: یارمەتی دروستکردنی کۆپییەکی بچووکی ISO ی ویندۆز دەدات بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی قەبارە سووک.
ئێستا هەنگاو بەهانگاو ڕوونکردنی دەکەینەوە
-دووگمەی گەران دابگرە وەک وێنەکە پاوەر شێڵ بکەوەر
- پاش کردنەوەی پاوەر شێڵ ئەمە "irm christitus.com/win | iex" کۆپی بکەو لە ویندۆی پاوەر شێل دابنێ وەک وێنەی خاورەوە
-پاشان کلیک لە تابی microwin بکە و دواتر کلیل لە بەستەری مایکرۆ سۆفت بکە بۆ داگرتنی ویندۆزی ١١ لە پەرەی فەرمی مایکرۆسۆفت بەلام پەنجەرەی پاوەر شێڵ بە کراوەی بهێڵەوە و دای مەخە
-پاشکردنەوەی پەرەی فەرمی جۆری فایلی iso هەلبژێرە و کلیک لە دووگمەی دابەزاندن بکە وەک وێنەی خوارەوە
-دواتر زمانی ویندۆز هەلبژێرە کرتە لە confrim بکە
-پاشان کرتە لە دوگمەی دابەزاندن بکە
-لەم هەنگاوە پرۆسەی دابەزاندنی ویندۆز ١١ دەستپێدەکات
-لەهەنگاوی کۆتایدا وەشانی ویندۆزی ١١ بەسەر کەوتوی دابەزی
پاش هەنگاوی دابەزاندنی ویندۆزی ١١ لەم هەنگاوە بەس لە چۆنییەتی دابەزاندنی ویندۆزی ١٠ دەکەین
-لە نێو مالپەری فەرمی مایکرۆسۆفت دەمێنینەوە کرتە لە
Software Downloadدەکەین وەک وینەی خوارەوە
-پاشان کرتە لە وەشانی ویندۆزی ١٠ دەکەین
-پاشان لە تەنیشت وینەی ویندۆزی ١٠ کلیکی لای راست دەکین کرتە لە inspect دەکەین وەک وینەی خوارەوە
-پاشان هەنگاوەکانی وێنەکە جێبەجێ بکە
-پاش جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی وێنەی پێشوو بچۆرە خوارەوەی وێبگەرکەت لە بەشی user agent هێمای سەحەکە لابە و chromos هەلبژێرە وەک لە وینەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە
-پاش هەلبژاردنی chromos رێفرێشیک بە وێبگەری چرۆم بکە و دواتر enspect element دابخە وەک لە وێنەکە روونکراوەتەوە
-پاشان نوێترین وەشانی ویندۆزی ١٠ ئامادەدەبێت بۆداگرتن و جۆری فایلی iso هەلبژیرە و کرتە لە confrim بکە
-پاشان زمانی وەشانی ویندۆز هەلبژێرە و کرتە لە confrim بکە
-لەم هەنگاوە وەشانی ویندۆزی ١٠ دەست بەدابەزاندن دەکات
-لە هەنگاوی کۆتایدا وەشانی ویندۆز ١٠ بەسەرکەوتووی دابەزی
لەم هەنگاوە دەگەرێنەوە بۆ پەنجەرەی پاوەرشێڵ کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدابوو
-ئێستا لە رێگەی ئامرازەکەوە هەول دەدەین خزمەتگوزارییە ناپێویستەکانی وەشانی ویندۆز١١ لەکاربخەین، هەنگاوەکانی وێنەکە وەک خۆی جیبەجێبکە
-پاشان فیلی isoی وەشانی ویندۆزی ١١ دیاری دەکەین و کرتە لە open دەکەین وەک وینەی خوارەوە روونکراوەتەوە
-پاشان جۆری وەشانی ویندۆزی ١١ دیاری دەکەین و ناویک دەنوسین و کرتە لە start the process دەکەین
-پاشان جیگەی پاشەکەوتکردنی وەشانی ویندۆزی١١ دیاری دەکەین و ناوێکی بۆ دادەنێن و کلیک لە save دەکەین
-لەم هەنگاوە پرۆسەکە دەست دەکات بە کۆپیکردنی ویندۆز و لابردنی ئامراز و تووڵە ناپیویستییەکانی وەشانی ویندۆزی ١١،ئەم پرۆسەیە هەندیک کات دەبات
وەک لە وینەی خوارەوە پرۆسەکە بەسەرکوتووی کۆتایی هات کرتە لە OK بکە
-گەر تەماشای قەبارەی وەشانی ویندۆزی١١ بکەین پێش و پاش پرۆسەکە نزیکەی یەک گیگابیت ئامرازە ناپێویستییەکانی ویندۆزی لابردووە و قەبارەی وەشانەکەی کەمکردووتەوە
دەرئەنجامی پشکنینی ئەو فایلە بەکارهاتووە لە ڕوونکردنەوەکەدا
هەروەها پاش دابەزاندنی وەشانەکانی ویندۆزی ١٠ و ویندۆزی ١١ کەمکردنەوەی قەبارەی وەشانەکان دەتوانن وەشانی دلخوازی خۆتان لەرێگەی ئەم
لینکەوە فێربن چۆن بیسوتێننەسەر فلاش بیمۆری یاخوود بووتەیبڵی بکەنە سەر فلاش میمۆری
هەنگاوی چۆنیەتی دامەزراندنی ویندۆز ١١ی دەستکاریکراو لەسەر سیستەمەکەت
-دوای ئەوەی ویندۆزکەت بووت کرد لەریگەی پرۆگرامی Rufus بۆسەر فلاش میمۆری ئیستا فلاش میمۆریەکت ببستە بە ئامری کۆمپیوتەرکەتەوە دواتر لەریگەی پیتەکانی سەر کیبووەدەکەت بچوورە لیستی بووتەکان ئامیری فلاشەکەت هەلبژێرە ویندۆزی١١ دەست دەکات بە دامەزراندن کرتە next بکە
-پاشان کرتەلە NEXT بکە
-کرتە لە NEXT بکە وەک لە وێنەکە روونکراوتەوە
-کلیک لەسەر بژاردەی I dont have the product key بکە .
-accept دابگرە
-پاشان هەدەکە دیاری بکە و کرتە کرتە لە next بکە
-دواتر کرتە لە install بکە و پرۆسەی کۆپی کردنی ویندۆز١١ بۆسەر ئامیری کۆمپیوتەر دەست پێدەکات ئەم پرۆسەیە هەندیک کات دەبات
- بەسەرکەوتووی وەشانی ویندۆزی ١١ دامەزرا لەسەر کۆمپویتەرەکەمان وەک لە وینەی خوارەوە دیارە لە بەشی ستارت تەواوی ئامرازە ناپێویستیەکان سراونەتەوە و نەماون
بۆ زیاتر دووبارە خێراکردنی ئەدای کارکردنی ویندۆزە دووبارە پاوەر شیل دەکەینەوە لەسەر وەشانە دامازراوەکە وەک لەوێنەی خواروە روونکراوتەوە
-پاشکردنەوەی ئامرازەکە برۆ تابی tweaks هێمای راست لەو بەشانە بدە کە دەتەوێت لەکاریان بخەیت باشان کرتە لە run oo shutup بکە وەک لەوێنەکە روونکراوەتەوە
- دواتر پەنجەرەیەکی تر دەکرێتەوە وەک وینەکە بکە، کە روونکراوەتەوە
-دواتر کرتە لە continue بکەو ok داگرە
-دواتر بچۆ دەستەچەپی ئامرزەکە و دۆخی تاریک هەلبژێرە بۆ ویندۆزەکەت وەک دیاریمانکردووە وە گەر ئەتەوێ ئامرزی زیاتر لەکاربخەی ئاوانەی چاڵاک کراون لای خۆتەوە چالاکی کە و دواتر کرتە لە run tweaks بکە وەک لەوێنەکە روونکراوەتەوە
لەکۆتایدا ئامرازەکە بەسەرکوتووی تەواوی ئەو ئامراز و تووڵە نا پێویستانەی لەسەر ویندۆزی ١١ لابرد ،ئیستا تۆ خاوەنی ویندۆزێکی خێراو و پاک و سەلامەتیت
چالاککردنی ویندۆزی ١١
پاش دابەزاندی وەشانی ویندۆز و لابردنی ئامراز و تووڵە ناپێویستییەکان ئیستا کاتی چالاکردنی وەیندۆزە من ویندۆزی ١١ دابەزاندووە بۆیە گەر ویندۆزی ١٠ دابەزاندووە جیاوازیەکی نییە.
سەرەتا لەڕیگەی ئەم
لینکەوە ئەم سکرێپتە دابەزێنە
-پاش داگرتنی سکرێپتەکە کلیکی راستی لەسەر بیکە وەک لە وینەکە روونکراوتەوە
-پاشان کرتە لە HWID بکە و دواتر ژمارە 1 دابگرە و ئینتەر بکە و پرۆسەی چالکردنی ویندۆز دەستپیدەکات
-وەک لەوێنەی خوارەوە ئاماژەی پێداوە ویندۆز١١ بەسەرکەوتوی چالاکرا
پیرۆزە وەشانی ویندۆز بەسەەوتووی چالکرا
کۆتای.
مافی ئەم باباتە پارێزراوە بۆ گەرمیان ئایتی