هەندێک جار لەکاتی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا تووشی فایلێک دەبیت کە فۆرماتێکی نەناسراویان هەیە یان فایلێک کە پێشتر بەکاریان نەهێناوە. بە دڵنیاییەوە زۆرێک لە ئێوە ئاشنان بە فایلەکانی DOCX, PDF , MP3, یان ISO. بەڵام بەدووری نازانرێت کە هەرگیز تووشی پەڕگەیەکی EPS، DNG، یان هاوشێوەی فایلێک بووبیت کە کۆدی هەبێت کە ڕەنگە بە هەڵە بە ڤایرۆسێک بزانیت. بەداخەوە ویندۆز ناتوانێت پێت بڵێت کام بەرنامە پێویستە بۆ پرۆسێسکردنی ئەم فۆرماتە نەناسراوانە . کاتێک دووجار کلیک لەسەر فایلێک دەکەیت، پەنجەرەیەک دێتە پێشەوە و پرسیارت لێدەکات کە کام بەرنامە بەکاربهێنیت بۆ پرۆسێسکردنی ئەم جۆرە فایلە چونکە سیستەمەکە نایناسێتەوە. خۆشبەختانە چەند ڕێگەیەک هەیە کە یارمەتیت دەدات بۆ دەستنیشانکردنی سەرچاوەی ئەم فۆرماتە نەناسراوانە و ئەو بەرنامانەی کە بۆ پرۆسێسکردنیان بەکاردەهێنرێن. با لە خوارەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکەین.

لە ئێستاوە چەندین ماڵپەڕ لە ئینتەرنێتدا هەن کە بنکەیەکی زانیاری گەورەی درێژکراوەی فایلەکان بۆ کۆمپیوتەرەکان لەسەر سیستەمی کارپێکردنی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن. بۆیە دەتوانیت ئەم ماڵپەڕانە بەکاربهێنیت بۆ زانینی وردەکارییەکانی فۆرماتی فایلەکە و ئەو بەرنامەیەی کە پێویستە بۆ کردنەوەی یان بینینی ناوەڕۆکەکەی. ئەگەر پێشتر فۆرماتەکەی فایلەکەت نەزانیوە، ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە کە کلیکی ڕاست لەسەر فایلەکە بکەیت و "Properties" هەڵبژێریت. ناوی فۆرماتەکە دەبینیتەوە کە لە ژێر "Type of file"دا هاتووە.هەروەها لەرێگەی ئەم مالپەوەرەشەوە وردەکاری زیاتر بزانە
ماڵپەڕێکی دیکە کە تایبەتە بە ناسینەوەی فۆرماتەکانی فایلەکان بریتییە لە FileInfo کە سایتێکی ناوازە و تایبەتە. بنکەیەکی زانیاری گەورەی لەخۆدەگرێت کە بێشوماری درێژکراوەی پەڕگەی جیاوازی تێدایە و بزوێنەری گەڕان کە ڕێگەت پێدەدات زانیاری لەسەر هەر فایلێک بدۆزیتەوە. دوای سەردانی سایتەکە، بە نووسینی فۆرماتەکەی فایلەکە دەست پێدەکەیت کە بەزۆری درێژییەکەی سێ یان چوار پیتە. پاشان ئەو کۆمپانیایە پیشان دەدات کە جۆری فایلەکەی پەرەپێداوە و ناوەکەی. بە ڕۆشتن بۆ خوارەوە، وەسف و تێڕوانینێکی گشتی بۆ فۆرماتەکە و بەکارهێنانەکانی دەبینیتەوە. لە کۆتاییدا باشترین بەرنامەکان بۆ بینینی ئەم فایلانە پیشان دەدات، کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە سایتەکەوە دایبەزێنیت. ئەوەی تایبەتە بە ماڵپەڕەکە ئەوەیە کە بەرنامەکانی گونجاو لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و ماک و لینوکس پیشان دەدات و بنکەدراوەی بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.