دانانی ٢ سیستەم یان زیاتر لەسەر یەک فلاش

Ubilal

جۆنییەتی دانانی دوو ویندۆز یان زیاتر لەسەر فلاش میمۆری بە هاوکاری بەرنامەی YUMI – Multiboot USB Creator دەتوانین ٢ سیستەم یان زیاتر بیخەینە سەر فلاشێک و Bootable بکەین.
دوای کردنەوەی بەرنامەکە لە یەکەم هەنگاو داوا دەکات USB یێک هەلبژێرین وەک لە وێنەکەدا دیارە.

297a8ca8f3b9e291cedfdde54b101896

لە هەنگاوی دووەم داوا دەکات جۆری ئەو سیستەمە دیاری بکەین دەمانەوێت Boot ـی بکەین، بۆ نموونە وەک وێنەکە ویندۆز 7

130250bedf3f31b717e8827d2c7c39fe

هەنگاوی سێیەم داوادەکات سیستەمەکە هەلبژێرین کە مەرجە بە ISO بێت.

df96c85cb34a2815248b3ecd408615eb

دواتر دەبێت create کلیک بکەین بۆ ئەوەی دەست بە پرۆسەکە بکات، کە داوا دەکات بە دروستکردنی ئەمانەی خوارەوە
1. دروست کردنی Syslinux
٢. دروستکردنی MULTIBOOT کە مەبەستی دوو سیستەمە لەسەر یەک فلاش.
٣. دامەزراندنی سیستەمەکە.
هەموو ئەمانە لە پرۆسەکە ئەنجام دەدرێن.
تێبینی دوای تەواو بوونی ئەم پرۆسەیە بەرنامەکە داوات لێ دەکات سیستەمی دووەم هەلبژێری بۆ نموونە ویندۆز 10 بێت دەبێت لە هەنگاوی دووەم ویندۆز 10 هەلبژێری.
پرۆسەی سیستەمی دووەم و سێیەمیش بە هەمان هەنگاوەکانی سەرەوە ئەنجام دەدرێن.

کلیک لێرە بکە بۆداگرتنی پرۆگرامەکە

سەرچاوە

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ