جۆنیەتی خاوێن کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت بەرێگای CMD

Perbedaan Penyimpanan HDD, SSHD dan SSD_2021-09-21_01-41-58

وەک ئاشکرایە زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر برێکی زۆر فایل زیادە لە کۆمپیوتەرکەتدا دروست دەبیت و بۆشاییەکی زۆر دەگریت لە نیو کۆمپیوتەرەکەت ئەمەش بەهۆی زۆری دابەزاندی  ئەو پرۆگرامانەن کە دایان دەبەزێنیت ،بەتایبەت لە وەشانی نوێی ویندزی نوێدا

بۆ ئەو مەبەستە ئێمە دوو شیواز بەکاردێنین بۆ خاوێن کردنەوەی کۆمپیوتەر لە فایلی زیادە

لەم وتارەدا، ئێمە باشترین شێوازەکانت فێردەکەین بۆ پاککردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت لە ڕێگەی CMD. ئەم شێوازانەی کە لە خوارەوە روونکراون زۆر ئاسانن و سادەن

-شێوازی یەکەم :وەک لە وێنەی خوارە روونکراەتەوە بۆ خاوینکردن و سرینەوەی هەموو فایلە زیادەکانی سەر درایڤی دیاریکراو، بۆنموونە من درایڤی c دیاریکردووە دەتوانیت بیگوریت بۆ ئەو درایڤەی تۆ دەتەوی

Clean-Disk-Space-1

پاش جیبەجێکردنی هەنگاوی سەرەوە لە Command Prompt ئەم  فرمانە defrag c کۆپی بکە و ئینتەر دابگرە ، وەک وینەی خوارەوە رونکراوەتەوە

Clean-Disk-Space-2

پاش هانگاوی سەرەوە،  ئیستا پشکنین بۆ درایڤی دیاریکرا دەکات و فایلە زیادەکان لادەبات

Clean-Disk-Space-3

-شێوازی دووەم :بەهەمان رێگەی سەرەوە فرمانی Command Promot دەکەینەوە وەک لە وێنەی خوارە رونکراوەتەوە

Clean-Disk-Space-1 (1)

پاش کردنەوەی Command Prompt ئەم فرامانە cleanmgr بنووسە و ئینتەر دابگرە، وەک وێنەوی خوارەوە

Clean-Disk-Space-4

ئێستا درایڤی c دەکریتەوە یان دەتوانیت درایفێک دیاریبکەیت کە خۆت دەتەوێت تا خاوێنی بکەیتەوە و پاسان کلیک لە دوگمەی ok بکە

Clean-Disk-Space-5

یان دەتوێت هەنگاوی دیاریکردنی درایڤەکانت تێپەرێنیت ئەم فرمانە cleanmgr /sageset بنووسە و ئینتەر دابگرە،وەک وینەی خوارەوە

Clean-Disk-Space-7

پاشان پیویستە ئەو فایلانەی کە تۆ دەتەوێت بیان سریتەوە دەبیت دیار بکەیت وەک وینەی خوارەوە

2021-09-21_112340

ئەگەر دەتەوێت هەنگاوی سەرەوە تێپەرێنیت و بە شیوازی ئۆتۆماتیکی فایلە زیادەکەن بسریتەوە ئەم فرمانە  cleanmgr /sagerun بنووسە و ئینتەر دابگرە، وەک وێنەی خوارەوە

Clean-Disk-Space-8

فرمانی سەرەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی درایڤەکانت دەپشکنێت و فایلە زیادەکان لە کۆمپیوتەرەکەت دەسڕێتەوە.

ئەم هانگاوانە لەسەر Windows 10/11 تاقی کراەتەوە ،بەهیوای سوود

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ