ئامۆژگاری بۆ هەلبژاردنی ناوی domain گونجاو بۆ ویبسایتەکەت
سەرتا بابزانین ناوی وێبسایتەکانی ئینتەرنیت چییە؟
ناوی سایتەکان ناوێکی تایبەتە بۆ وێب سایت دادەنرێت ،ئەو ناوە دەبێتە ناوی سایتەکە و بەکارهێنەران یا خوود سەردانکەران لە رێگەی نوسینی ئەو ناوەوە لەسەر ئەدرێس باری وێبگەرەکان سەردانی سایتەکە دەکەن ،ئەمەش نموونەیەک لە پاشگری دۆمینەکانnet , com , fm , se , info هەروەها گرنگترین و بەناوبانگترین پاژگر پاشگری دۆمەین.com ،کەواتە گرنگترین بەشی سایتی ئینتەرنێت بریتیە لە ناوەکەی کە پێی دەوترێت دۆمەین نەیم ئەمەش نمونەی ناوی سایتێک www.garmyan.com،
ئامۆژگاری بۆ هەلبژاردنی ناوی domain گونجاو بۆ ویبسایتەکەت ناوی domain کاریگەری زۆری هەیە لەسەر بەرەو پێشوچوونی ویبسایتەکەت یاخوود کارەکەت،بەداخەوە زۆر کەس یاخوود زۆر کۆمپانیا گرنگی نادەن بەناوی domain یاخوود ناوی ویبسایتەکەیان،من وەکوو نوسەری ئەم وتارە ئامۆژگاریت دەکەم ئەو هەلەیە مەکە،چوونکە ناوی دۆمینەکان زۆر کاریگەرن لەسەر بەرەو و پێش چوونی کارەکەت یان دەزگاکەت یان پیشەکەت ،
ئێمە ئامۆژکاریت دەکەین کە ناوێکی گونجاو هەلبژێریت بۆ ویبسایتەکەت چا ناویکی بازرگانی بیت یاخوود کەسی بیت یاخوود پەروەردەی بیت یان هەرناویک کە بگونجیت لەگەل کارەکەت،
پێش درووستکردنی وێبسایت دەبیت پلان دابنێت بۆ هەلبژاردنی ناوێکی گونجاو بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنیت بە ئاسانی بەبیریان بیتەوە بە ئاسانی دەستیان پێبگات ،ناوەکە درێژ نەبیت ،دووربکەوە لە ناوێک زیاتربیت لە سێ وشە وەک web4kurd ئەم جۆرە ناوانە زۆر زەحمەتە بۆ خوێندنەوە و بیر هینانانەوە جگە لەوەی سەرەوە ئاماژەمان پێکرد هەولبدە ناوێکبیت بەکاربەر بتوانێت بە ئاسانی لەسەر وێبگەرەکان بینوسیت،هەرواها پرس و راو بۆچوونی کاسانی تر وەربگرە لە هەلبژاردنی دۆمینە domain
هەلبژاردنی پاژگریک بۆ ناوی ویبسایتەکەت گرنگە چی پاژگریک هەلدەبژێریت چەندین جۆر پاژگرهەیە هەریەکەیان ئاماژەیە بۆ کارێک دەکات ،بۆنموونە com بەکاردێت بۆ مەبەستی بازرگانی org بەکرادێت بۆ مەبەستی رێخراوەیی، net بۆمەبستی تۆری ئینتەرنیت،edu بەکاردێت بۆ مەبسەتی پەروەردەیی یان کۆلیچ و زانکۆکان ،asia بەشیوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ ناوی ئەوسایتەنەی کەلە ناوچەی ئاسیان،gov بەکاردێت بۆ فەرمانگە حوکموویەکاننی سەربەحوکومەت،krd ئەمپاژگرە تایبەتە بە هەرێمی کوردستان
بۆیە زۆر بوردی پاژگر هەلبژێرە،گەر تۆ کارەکەت بزارگانیە دەبیت ناوێک و پاژگرێک هەلبژێرت لەگەل براندەکان یاخوود کالاکن بگوونجیت،یان خاوانی رێستورانتێکیت دەبیت ناوێک هەلبژێریت گونجاوبیت لەگەل کارەکەت
پاش هالبژاردنی ناو و پاژگر بۆ ویبسایتەکەت گەرنگە بزانیت هەر پاژگریک نرخی جیاوازە وە پێویستە بزانیت کاتێک تۆ دەبیتە خاوانی ناوی ویبساتیک ئەو ویبسایتە ناوەکەی دەبیتەهین تۆ، دەبیت سالانە پارەی نوێکردنەوەی بدەیت وە گەر نوێکردنەوەکە دوابکەوێت جیتر ناوی domainکە بەردەست نییە بۆتۆ وە رەنگە کەسانیکی تر بیکرنەوە یان حیج بکریت
بەهیوای سوود