پرۆژەی بازاری سەرهێل پرۆژەیەکی سادەیە بە دیزاینێکی جوان و سادە دارێژراوە بە زمانەکانی Bootstrap, PHP, MySQLI ،پرۆژەکە شوێنێکە بۆ بازارکردن و دانانی کاڵاکانتان تا زۆرترین کەس بیبینێت لە هەرجێگەیەکی کوردستان وە پردێکە لە نێوان کریار و فرۆشیار لەسەر ئێنتەرنێت،
تایبەتمەندیییەکانی پرۆژەکە
سەردانکەر بۆ ئەوەی رێکلام بۆ کالاکەی بکات دەبیت خاوەنی هەژماری خۆی بیت لە پرۆژەکە
دەبیت خۆی تۆماربکات پاشان براوتە ژوورەوە
هەروەها سەردانکەر دەبیت بە خاوەنی پرۆفایلی خۆی و دەتوانیت زانیارییەکانی نوێ بکاتەوە
وە پاش چوونەژوورەوە لەرێگای فۆرمێکە وە دەتوانیت زانیارییەکانی تایبەت بە کالاکەی تۆمار بکات و کرتە لە دوگمەی ناردنی کالا بکات وە پاش ناردنی کالاکە بەرێوەبەر رێکلامەکە دەپشکنێت و بلاوی دەکاتەوە
هەروەها سەردانکەران دەتوانن گەران بەکاربێنن بۆ دۆزینەوەی کالاکان یان بینینی کالاکان لە بەشی تایبەت بە کالاکان
هەروەها تایبەتمەندییەکی تری پرۆژەکە بە کللیک کردن لەسەر ناوی فرۆشیار هەموو کالاکانی فرۆشیار نیشان دەدات لە پرۆژەکە کە بەناوی خۆیەوە بلاوی کردووەتەوە
تایبەتمەندییەکی تری پرۆژەکە بینینی ژمارەی کالاکەنی نێو بەشەکان
بینی ژمارەی سەردان کەرانی لەپەری رێکلامەکان
ئەم پرۆژەیە دارێژراوە لەلایەن گەرمیان عبدللە
وێنەی پرۆژەکە
بەرێوەبەرایەتی
ئێمە لەرابردوودا چاند پرۆژەیەکی ترمان دارشت و بەبێ بەرامبەر بەستەری داگرتن دانا لەم وێبسایتە بۆخمەتکردنی سەردانکەرانمان بەم زوانە بەستەری داگرتنی ئەم پرۆژەیە دادەنێن بۆتان