خێراکردنی وێندۆز و پاککردنەوەی درایڤی C لە ڕێگەی فۆڵدەرە شاراوەکانەوە.

 فۆڵدەری SoftwareDistribution یەکێکە لە فۆڵدەرە گرنگەکانی سیستەمی وێندۆز، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە Windows Updateـەوە هەیە.

ئەرکی سەرەکی ئەم فۆڵدەرە چییە؟

ئەم فۆڵدەرە وەک شوێنێکی کاتی (Temporary storage) بەکاردێت بۆ پاشەکەوتکردنی ئەو فایلانەی کە پێویستن بۆ جێبەجێکردنی ئەپدێیتە نوێیەکانی وێندۆز. کاتێک کۆمپیوتەرەکەت داوای ئەپدێیت دەکات، وێندۆز فایلەکان دادەبەزێنێتە ناو ئەم فۆڵدەرە و دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ئینستاڵ کردن، فایلەکان لێرە دەمێننەوە.


ئایا دەتوانرێت ئەم فۆڵدەرە بسڕدرێتەوە؟

بەڵێ، دەتوانیت ناوەڕۆکی ناو ئەم فۆڵدەرە بسڕیتەوە، بەڵام نابێت خودی فۆڵدەرەکە خۆی بسڕیتەوە. سڕینەوەی ناوەڕۆکەکەی لەم کاتانەدا سوودی دەبێت:


  • کێشە لە ئەپدێیت: ئەگەر وێندۆزەکەت ئەپدێیت نەدەبوو یان Errorی دەدا، سڕینەوەی ئەم فایلانە زۆربەی کات کێشەکە چارەسەر دەکات.
  • پڕبوونی درایڤی C: هەندێکجار قەبارەی ئەم فۆڵدەرە زۆر گەورە دەبێت (دەگاتە چەندین گێگابایت)، سڕینەوەی یارمەتی زیادکردنی شوێن دەدات.


چۆن بە سەلامەتی ناوەڕۆکەکەی بسڕینەوە؟

تۆ ناتوانیت ڕاستەوخۆ بیقرتێنیت چونکە وێندۆز بەکاری دەهێنێت. دەبێت بەم هەنگاوانە بیکەیت:

  • لەکۆڵەکەی گەڕان (Search) بنووسە Services و بیکەرەوە.
  • بگەڕێ بۆ Windows Update، ڕایت کلیکی لێبکە و Stop دابگرە.
  • لەسەر کیبۆردەکەت WIN+Rدابگەر و بڕۆ بۆ ئەم ناونیشانە: C:\Windows\SoftwareDistribution. کۆپی پەیست بکە
  • هەموو فایل و فۆڵدەرەکانی ناو ئەم فۆڵدەرە دیاری بکە و بیانسڕەوە (Delete).
  • دوبارە بگەڕێوە بۆ پەنجەرەی Services و ڕایت کلیک لەسەر Windows Update بکەرەوە و Start دابگرە.

تێبینی: دوای سڕینەوەی، کاتێک دووبارە دەچیت بۆ بەشی ئەپدێیت، ڕەنگە کەمێک کاتی زیاتری بوێت بۆ گەڕان چونکە وێندۆز دەبێت داتای نوێ دروست بکاتەوە.

بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ