لەمەودوا لەڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە زمانی ئینگلیزیەکت بەهێزترکە

LanguageGuide.org: دەروازەیەکی ئازاد و خۆراییە بۆ بۆ فێربوونی زمانە جیهانییەکان

LanguageGuide.org پڕۆژەیەکی قازانج نەویست و هاوبەشە و تایبەتە بە دابینکردنی سەرچاوەی فێربوونی زمان بەخۆڕایی و کوالیتی بەرز بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا. ماڵپەڕەکە وەک ئامرازێک دامەزراوە بۆ یارمەتیدانی نەهێشتنی بەربەستە ئابوورییەکان لەبەردەم پەروەردەدا، سەرنجی لەسەر دروستکردنی ئەزموونێکی باشتر  بۆ هەموو کەسێک لە فێرخوازانی سەرەتاییەوە تا فێرخوازانی مامناوەند دەستی پێبگات.

بەکار هێنانی پلاتفرۆمەکە زۆر ئاسانە 

سەرتا کلیک لێرە بکە بۆ چوونە نێو مالپەرەکە

پاشانا زمانی پەسەندکراوی خۆت هەلبژێرە من (هەردوو زمانی ئەمریکی و بەریتانی) هەلدەبژێرم


پاشان دەتەوێ فێری چی بەشیک بیت ئەو بەشە دیاری دەکەیت و هەڵی دەبژێریت ،کە چەندین بەشی گرنگی تیایە بۆ نموومەن من حەزدەکەم فێری بەشەکانی جەستەبم کلیک لە (The Body) دەکەم


پاشان سەهمی ماوسی کۆمپیوتەرەکەت یان پەنجە بخەرە سەر هەربەشیکی جەستە بەنوسین و بە دەنگ بۆت دیاریدەکات و دەی خوێنێتەوە بە دەنگ


هەروەها دەتوانیت کلیک لە دوگمەی  Speaking Challenge بکەیت تا ئاستی خۆت تاقی بکەیتەوە تا چەند فێربوویت ئەم بەشە وەک کیویز وایە 


بەهیوای سوود ،ئەم بابەتە بەش بکە لەگەل هاورێکانت

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ