Bulk Crap Uninstaller بەرنامەیەکی سەرچاوە کراوەی ویندۆزە کە بۆ سرینەوەی پرۆگرامەکان لە ڕەگەوە تەنانەت ئەو پرۆگرامانەی کە ویندۆز ریگەنادات بیسریتەوە
(BCU) بەرنامەیەکی ئازاد و سەرچاوە کراوەی ویندۆزە کە بۆ لابردن و سرینەوەی بە کۆمڵ و تاک لە بەرنامەکان بە شێوەیەکی کارا بە کەمترین ماوە، لە هەمان کاتدا تەنانەت ئەو پرۆگرامانەش دەسریتەوە کە لەلایەن ویندۆزەوە ناسرینەوە ،
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
پرۆگرامەکە دەست دەکات بە سکانکردن بۆ بەرنامەکان لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە وەک پرۆگرامە دامەزراوەکان، پرۆگرامەکانی ویندۆز ستۆر، یارییەکانی ستێم، و ویندۆز ئەپدەیت، پاشان پشتگیری لە لابردنی بەکۆمەڵ و تاک تەنانەت ئەو پرۆگرامانەی کە ویندۆز رێگە نادات بە ئاسانی بسرینەوە
هەروەها کاتێک پرۆگرامەکانت دەستنیشان کرد بۆ سرینەوە، پرۆگرامی BCU سکانێکی قووڵی دوای سریەوە لە تۆماری، AppData، ProgramData دەکات، خزمەتگوزارییەکان دەست نیشان دەکات وەک ئەو ئەپانەی کە دەتەوێ بیانسریتەوە هەرەها قەبارەی ئەو پرۆگرامانەی کە ئەتەوی بیسریتەوە بۆت دیاری دەکات
هەنگاوی سرینەوەی پرۆگرامەکان
کاتیک بەرنامەیەک دەستنیشانکرد بۆ سرینەوە، بەرنامەکە هەڵدەبژێرین کلیکی راست و Uninstall هەڵدەبژێرین ; هەروەها دەتوانین چەند ئەپێک هەڵبژێرین واتا بە تاک و کۆ ،پاشان بۆکسیک دەکریتەوە . ئەگەر هەموو شتێک باش دەرکەوت، کلیک لە CONTINIUE دەکەین لە کۆتیدا کرتە لە BEING Uninstallation دەکین، پاشان دوات لی دەکات خالیکی گەرناوە دروست بکە گەر ناتوێ کلیل لە دوگمی DONT CREAT بکە
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی پرۆگرامەکە
بەهیوای سود


.png)
