سەرهەڵدانی دراوی دیجیتاڵی یان ئەلیکترۆنی ئاماژەیە بەچی..؟ جیهان و شارستانیەتی مرۆڤ بەرەو کوێ دەبات..؟

183735646_4221048224593513_704591706396722141_n

دراوی دیجیتاڵی...
نوسینی: لوقمان حەوێز...
سەرهەڵدانی دراوی دیجیتاڵی یان ئەلیکترۆنی ئاماژەیە بەچی..؟ جیهان و شارستانیەتی مرۆڤ بەرەو کوێ دەبات..؟
دراوی دیجیتاڵی یان ئەلیکترۆنی Cryptocurrency بۆ نمونە وەکو بیتکۆین Bitcoin هەروەها ئیثیریەم Ethereum کە ناودارترین و پڕئارەزوترین جۆری ئەو دراوانەن دراوی دیجیتاڵین و لە ڕێگەی تۆڕێکی گەورە و ئاڵۆز لە کۆمپیوتەری زۆر بەهێز بەرهەمهێنراون و ئێستا بەردەوام بەرهەم دەهێنرێن، بە کۆمەڵێک کلیل و کۆدی قورس Cryptography دروستدەکرێن و دەپارێزرێن لە نێو تۆڕێکی کۆمپیوتەری جیهانی گەورەی کە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای بلۆک چەین Blockchain دەپارێزرێن و مامەڵەیان پێوە دەکرێت، ئەو دراوانە بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت تەزویر بکرێن، حکومەتەکان و بانکە ناوەندیەکانیان ناتوانن بەهیچ شێوەیەک ڕاستەوخۆ یاری بە بەهاکانیان بکەن وەکو دراوە ئاساییەکان...
کەواتە ئەوەی ئەم جۆرە دراوانەی زۆر تایبەتمەند کردوە یان جیاکردۆتەوە لە هەموو جۆرە دراو و پارەکانی تر ئەوەیە کە دروستکراوی هیچ حکومەتێک نین، لەژێر دەسەڵات و کاریگەری هیچ حکومەتێکی جیهانیشدا نین، هەروەها لەژێر دەست و دەسەڵاتی هیچ بانکێکی ناوەندی ووڵاتێک یان بانکێکی بازرگانی تایبەتدا نین، بەڵکو لەلایەن کار و خاوەنکارەکان یان خەڵکی ئاسایی لەڕێگەی ئەو تۆڕە کۆمپیوتەریە جیهانیە ئاڵۆزە بەرهەمدەهێنرێن و مامەڵەیان پێوە دەکرێت، ئەوانەی تا ئێستاش خاوەندارێتی ئەو دراوانە دەکەن هەموویان یان کەسانی ئاسایی و سەرمایەگوزارن، یان خاوەنکارەکان و کۆمپانیاکانن...
حکومەتەکان چی دەڵێن لەم بارەیەوە..؟
تا ئێستا حکومەتەکان زۆربەیان بێ دەنگن، بەڵام بە گشتی پەستن خۆیان دورەپەرێز گرتووە لە تەشەنەکردنی ئەو جۆرە دراوە دیجیتاڵیە، ئەویش لەبەر ئەوەیە ئەگەر هەر ئاوا تەشەنە بکەن و بڵاوببنەوە و بانکە گەورەکان بەکۆمەڵ پاڵپشتیا لێبکەن یان مامەڵەیان پێوە بکەن ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی لە داهاتووێکی نزیکدا وردە وردە هەموو حکومەتەکانی جیهان دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵکردن و دروستکردنی پارە و دراو لەدەست بدەن، هەروەها بە گشتی چیتر ناتوانن کۆنتڕۆلی نرخی دراوەکان بکەن و ئەو دەسەڵاتە گەورەیەش لە دەست دەدەن، بە کورتی کۆنتڕۆلکردنی دروستکردن و دیاریکردنی بەهای دراوەکان لە جیهان دەکەوێتە دەست خەڵک و خاوەنکارەکان و سەرمایەگوزارەکان و کۆمپانیاکان بە گشتی لە جیاتی حکومەتەکان.

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ