چۆن کۆمپیوتەرێکی بەکارهێنراو بکڕین

mejores-ordenadores-diseno-grafico

لەوانەیە کەسێک بیت بتەوەێ کۆمپیوتەرێکی دەستی دووبکریت بە هۆی کەمی نرخەکەی لەبەرامبەر کۆمپیوتەرێکی نوێ، وە سەرەرای هەبوونی گومان دەربارەی کۆمپیوتەرە  بەکارهاتووەکە، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لەم وانەیە ڕینوێنیت دەکەین چۆن کۆمپیوتەرێکی بەکارهاتوو بکرێت

فۆرشیارانی کۆمپیوتەر لەزۆر جیگە هەن چ  بازارای تایبەت بە فرۆشتنی کۆمپیوتەر یان بازاری سەرهێل online ، رەنگە زۆربەکەمی کۆمپیوتەرێکی بەکارهاتوو بدۆزینەوە دوای کرینی پێویست نەکات جارێکیتر چاک بکرێتەوە ،هەرچەند گرەنتی هەبیت.

وەک لەسەرەوە ئاماژامان پێدا چەندین جێگە هەن بۆ فرۆشتنی کۆمپیوتەر وەک بازار یاخود بازاری سەرهێڵ ،بازارەکانی سەرهێل وەک

-Amazon

-eBay

وە زۆر بازاری تری سەر هیڵ هەن بۆ کرینی کۆمپیوتەرێکی بەکار‌‌هێنراو بەلام بۆ کریارێک خەلکی کوردستان بێت زەحمەتە چونکە کرێی هێنانەوەی رەنگە بەرامبەربێت بە نرخەکەی بۆیە باشتر لە بازارەکانی ناوخۆیی کوردستان بیکریت ، چونکە کرینی کۆمپیوتەرێک بەرێگا سەرهێل گەرەنتی نییە،

ئەگەر تۆ هیچ شارەزاییەکت نییە لە تایبەتمەندییەکانی کۆمپیوتەر و هیچی لێنازانیت هەولبدە پرس بە هاورێیەکی خاوان ئەزموون لە بواری کۆمپیوتەردا بکەیت  بۆیارمەتیدانت لە کرینی کۆمپیتەریکی بەکارهاتووو ،

لەبیرتبێت کرێنی ئامێرێکی بەکارهێنراو بژاردەیەکی باش نییە چونکە گەرنتی دلنیایی لەگەل نییە، بۆیە زۆر گرنگە ئەو ئامێرەی دەیکریت  بەراودی تایبەتمندی و نرخەکەی بکە لەگەل ئامێرە نوێکان  پاشان بریاری کرینی بدە

خالێکی گرنگ بزانە دەربارە تەمەنی ئامێرە بەکارهاتووەکە:

لەکاتی کرینی کۆمپیوتەری بەکارهاتوو گەنگە ببپرسیت دەربارەی تەمەنی کۆمپیوتەرەکە ،واباشترە ئەو کۆمپیوتەرەی دەیکریت تەمەنی زیاتر نەبێت لە ٣ ساڵ چونکە گەر تەمەنی لەو ماوایە تێپەری زۆر بە هیواشی کاردەکات  وەک پێویست توانای نامێنێت بەهۆی زۆری تەمەنەکەی، کاتێک تەمەنی کۆمپیوتەر زۆر بوو پارچەکانی ناو کۆمپییوتەرەکە وردە وردە لاواز دەبن ئامەش ئەوەمان پێدەلیت کە ئامیرەکە شایەنی کرین نییە

ئاگاداری تەمەنی پاتری لەپتۆپی بەکارهاتوو بە لەکاتی کرینی:

گەر لاپتۆپیک تەمەنی زیاتربیت لە ٣ ساڵ ئەوە ئەگەری هەیە پاترییەکەی زۆر ماندووبێت و توانیی بارگاوی کردنی نەبێت ئەمەش ئەوەمان پێ دەلێت لاپتۆپەکە باش مامەلەی لەگەل نەکراوە ،لەبیرتبێت هەندیک لاپتۆپ جیگەی گۆرینی پاترییان نییە ناتوانیت پاترییەکەی بگۆریت بۆیە لەکاتی کرینی ئاگاداری ئەو خالەبە

لەکاتی کرینی کۆمپیوتەری بەکارهاتوو گرنگی بە تایبەتمندییەکانی بدە :

RAMی پێویست :هەتا رامی لاپتۆپەکەت بەرزتربیت توانای کارکردنی کۆمپیتەرەکەت خێراتر دەبیت لە جێبەجی کردنی کارەکانت  گرنگە ئەو ئامێرەی دەیکریت رامەکەی کەمتر نەبیت لە ٨ گیگا بیت رام،

پرۆسێسۆر cpu : بەمێشکی کۆمپیوتەر دادەنرێت و سەرپەرشتی هەموو پارجەکانی تری کۆمپیوتەر دەکات ،واباشترە ئەو کۆمپیوتەرەی دەی کریت CORE I5 بیت یان زیاتر،

-پرۆسێسۆرکانی core i3

Thumbs up-پرۆسێسۆرکانی5 core i

-پرۆسێسۆرکانی core i7

-پرۆسێسۆرکانی core i9

پۆرتەکان:

پێش کرینی کۆمپیوتەرێکی بەکارهاتوو دلنیابەوە لەوەی ئایە پۆرتان کاردەکەن وەک

-پۆرتی USB

-پۆرتی کێبڵی HDMI

-پۆرتی شاشەی DIV

خالێکی تری گرنگ لە کاتی کرینی کۆمپیوتەرێکی بەکار هاتوو: تاقی کرنەوەی کۆمپیوتەرەکەیە، واباشە لەکاتی کریندا هەندێک پارچە لەگەل خۆت بەریت بۆ تاقی کردنەوەی وەک کێبڵی پۆرتەکان و سیدی یان دیفی دی و فلاش  هەرشتێک کە پێوست بێت بۆ تاقی کرنەوە تا لە هەمووشتیک دلنیابیەوە،

هەندێک نیشانە هەن ئەوەمان پێدەلێت کە کۆمپیوتەرە بەکارهاتووەکە بەکەڵکی مامەڵە و کرین نایەت:

-بەشە شکاوەکانی جەستەی کۆمپیوتەرەکە نیشانەی خراپن و ئەوە مانایی وایە کۆمپیوتەریکی ماندووە

-گۆرینی هەندێک پارچە بۆنموونە وەک گۆرینی پرۆسێسۆرکەی بۆ  خێراکردنی لە بنەرتدا کۆمپیوەرکە بەو جۆرە خێرانییە ئەمەش تەنها بۆ فێڵکردنە لە کریار

-پارچە سەرەکییەکانی  گۆردراون لە بنەرەتدا هیچ پارچەیەکی هین خۆی نین ئاگادری ئەم خالەبە

خالێکی تر کە هەموو کریارێکی کۆمپیوتەری بەکارهاتوو دەبێت ئاگادری بێت:

فۆرمات کردن و سرینەوەی  هەموو داتاکانی ناو کۆمپیوتەرە بەکار هاتووەکە  پاش کرینی چونکە ئەگەری هەیە فرۆشایار سیخوریت بە سەرەوە بکات بەهۆی ئەو فایل و داتانەی کە لەنیو هاردەکان ماون کە پاشماوەی فرۆشیارەکەیە، گرنگە هەموو هاردەکان بسریتەوە دووبارە دروستیان بکەوە، بۆدلنیابوون و سەلامەتی خۆت لە هەر سیسخورییەک .

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ