چۆن لاپتۆپێکی باش بکڕم لەگەڵ کارەکەم بگونجێت

image_750x_5ebc542677cf7

لەم رۆژانەدا بازاری کرینی لاپتۆپ گەرمە و تۆی کریار رەنگە سەرت لێشیوابێت بیرکەیتەوە کام جۆر هەلبژێرم یان بیکرم

ئێمە لەم وانیە روونی دەکەینەوە کام جۆر لاپتۆپ گونجاوە بۆت، سەرەتا چەند تایبەتمندییەک هەیە پیش کرینی لاپتۆپ گرنگە بیزانیت

- قەبارە و کێش ی لاپتۆپ : قەبارەی شەشەی لاپتۆپ لە ٩ بۆ ١٧ ئینج تا ٢٣ تا ٤٣ سانتیمەتر هەیە ، هەرچەند قەبارەی شاشەکە گەورەتربیت قورستر دەبیت بۆت ،مەبەستم بۆ گەشتکرن ،وە تەمەنی پاتریەکەی کەمتر دەبیت ،بەلام لەرووی پیشان دانی وینە و فیدیۆ کوالیتی بەرزترە، بەلام بیرت نەچی لاپتۆپی تایبەت بە یاریکردن یان دەستکاریکردنی فیدیۆ  پێویستی بە شاشەی گەورە هەیە، بەلام گەر بۆ کاریکی ئاسایی یان ژووری ئوفیس پیویستی بە شاشەیەکی بچووک و کێشیکی سوک هەیە بۆ هەلگرتن

-پرۆسێسۆر cpu : بەمێشکی کۆمپیوتەر دادەنرێت و سەرپەرشتی هەموو پارجەکانی تری کۆمپیوتەر دەکات ،وە چەندین کۆمپانیایی دابینەری هەیە کە باوترینیان AMD و Intel  ، کامیان گونجاوتر intel پێشکەوتوترە لە رووی نرخیشەوە  بەزترە لە AMD ،هەروەها چەندین جۆر پرۆسێسۆر هەیە لەرووی هێز و ژمارەوە

-پرۆسێسۆرکانی core i3

-پرۆسێسۆرکانی5 core i

-پرۆسێسۆرکانی core i7

-پرۆسێسۆرکانی core i9

-RAM : هەتا رامی لاپتۆپکەت بەرزتربیت توانای کاردنی کۆمپیتەرەکەت خێراتر دەبیت لە جێبەجی کردنی کارەکانت، بۆیە لەکاتی کرینی کۆمپیوتەر گرنگی بەم بەشە بدە لە هەلبژاردنی رام کام قەبارە بۆ کارەکەت گونجاوە

-گەر قوتابیت یان لە ژووری ئۆفیس یان لەمالەوەیت  باشتروایە ٢ بۆ ٤ گێگا بایت رام هەلبژێریت وا کارەکەت بۆ ئەنجام دەدات و نرخیشی گونجاوە بۆت

-دیزاینەرانی گرافیک و یارییە ئەلیکترۆنیییەکان : پێویستیان بە لاپتۆپێک هەیە کەمتر نەبێت لە ٨ گیگا بایت رام، تا وێنەو فیدیۆ و یارییەکان بە کوالیتی بەرز نیشان بدرێت

-hard drve : شێونی هەلگرتنی زانیارییەکان، ئەگەر تۆ رۆژانە کاردەکەیت لەگەل پرۆگرامەکانی گرافیک دیزاین وەک فۆتۆشۆپ یان هاوشیوەکانی تری ئەدۆب ئەوە تۆ پیویستت بە بۆشایەکی زۆر هەیە تا فیدیۆ و وینە تێتدا هەلگریت  بۆیە پێوستت بە هاردێکی قەبارەگەورە هەیە ،بۆیە لێرەدا گرنگە ئەوە بزانیت لەکاتی کرینی لاپتۆپدا تۆ چەند بۆشایی بەکاردێنیت ئایە ئەو فایلانەی تۆ پیوستی بە هاردێکی قەبارە بەرز هیە

بەهیوایی سود

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ