هەنگاو بە هەنگاو گرتنی هۆست و دۆمەین لەسەر وێب سێرفەرێکی خۆرایی
سەرەتا با بزانین وێب هۆست چیە؟
وێب هۆست راژەیەکە یان خزمتەگوزارییەکە کە مالپەرکەمانی تێدا دادەنەین لەسەر ئینتەرنێت یان بە مانایەکی تر هۆست داتابەیسێکە کە مالپەرکەمان لە خۆدەگرێ لەسەر ئێنترنێت تا بەکەرهێنەر سەردانی بکات و بیبنێت, هەروەها هۆست بەرێوەبەرایەتییەکی هەیە بۆ بەرێوەبردنی cpanelە لەگەل یوزەر و وشەی نهێنی تایبەت بە مالپەر بۆ بارکردن و داگرتنی فایلەکانی مالپەر و دروستکردنی داتابەیس و لەگەل چەندین گۆرانکاری تر لە رێگەی بەرێوەبەراتی مالپەر,
هەنگاوی گرتنی هۆست و دۆمەین لەسەر وێب سێرفەرێکی خۆرایی
هەنگاوی یەکەم: کرتە لەم https://infinityfree.net/ بەستەرە دەکەین بۆ تۆماربوون و گرتنی ناوی دۆمەینێک پاشان کلیک لە sing up now دەکەین
پاشان ئیمەیل و وشەی نهێنی داخل دەکەین و کرتە لە دوگمەی sign up دەکەین
هەنگاوی دووەم: پاش تۆماربوون ئیمەیلی پشت راست کردنەوە بۆ ئێمەیلەکەمان هاتوو کلیکی لەسەر دەکەین
بەشان دەرۆینە نێو ئێمەیلەکەمان ئەو ئیمەیلەی بۆمان هاتووە دەیکەینەوە
هەنگاوی سێیەم: کرتە لە new account دەکەین بۆ دروستکردنی ناوێک بۆ سیستەمەکەمان
پاشان ناوێک بۆ سیستەمەکەمان دادەنێن کرتە لە create account دەکەین
هەنگاوی چوارەم: پاش دروستکردنی ناو بۆ سیستەمەکەمان کرتە لە open control panel دەکەین بۆ چوونە نێو بەرێوەبراتی هۆستەکەمان
پاشان لەم پەرەیە کلیک لە I approve دەکەین
هەنگاوی پێنجەم:دەرۆینە پەرەی بەرێوەبەرایەتی هۆستەکەمان و کلیک لە mysql database دەکەین بۆدروستکردنی database بۆ سیستەمەکەمان
پاشان databas ێک دروست دەکەین بەناوی student
Database مان بەسەرکەوتویی دروستکرد پاشان کرتە لە admin دەکەین بۆ کردنەوەی پەرەی phpmyadmin
هەنگاوی شەشەم: کرتە لە import دەکەین بۆ هێنانی backup ی database کەمان
پاشان فایلی backup ی database کەمان دیاری دەکەین و کرتە لە open دەکەین و دوگمەی go دادەگرین
وێنەی Structuer ی database کەمان
هەنگاوی حەوتەم: پرۆگرامی filezilla دەکەینەوە بۆ بارکردنی فایل و برگەکانی سیستەمەکەمان بۆ نێو هۆستەکەمان ،سەرەتا دەبێت زانیاری ftp مالپەرکەمان وەربگرین وەک لە وێنەی خوارەوە رونکراوەتەوە
پاشان کلیک لە quickconnect دەکەین دەرۆینە نێو هۆستەکەمان
هەنگاوی هەشتەم: بەسەرکەوتوی چوینە ناو هۆستەکەمان و کلیک لە فۆلدەری htdocs دەکەین بۆ چوونە نێو مالپەرەکە و بارکردنی پرۆژەکەمان
هەنگاوی نۆیەم: فۆلدەری پرۆژەکەمان دیاری دەکەین
هەنگاوی دەیەم: فۆلدەری پرۆژەکە دەکەینەوە هەموو فایلەکانی دیاری دەکەین و باری دەکەین بۆ نێو هۆستەکەمان
هەنگاوی یازدەیەم: وێنەی پرۆسەی بارکردنی پرۆژەکامان بۆ نێو هۆستەکەمان
پاش بارکردنی پرۆژەکەمان بۆ سەر هۆستەکەمان ئیستا کاتی ئەوەیە لەسەر وێبگەر پرۆژەکەمان ببینین،
هەنگاوی کۆتایی: روکاری پرۆژەکە لەسەر ئینتەرنێت
کۆتایی بەهیوای سوود