Tweaker Software بۆ لەکارخستنی تایبەتمەندیە ناپێویستەکانی ویندۆز 10
Tweaker Software یارمەتیت دەدات سیستەمێکی کاراتر بەدەست بێنی بە کەمکردنەوەی بەرنامە ناپێویستەکان،Tweaker ئامرازێکە بۆ یارمەتیدانت لە لابردن و لەکارخستنی هەندێک تایبەتمەندی کە زۆرجار توانای کۆمپیوتەرەکەت داگیر دەکات و سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت خاو دەکاتەوە
چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەم ئامرازە سەرەتا کلیک لێرە بکەبۆ داگرتنی ئامرازەکە و پاش داگتن دەری بێنە لە وین ڕار دووکلیک لەWin10BloatRemover بکە
دواتر شاشەیەکی رەش دەکرێتەوە وەک وێنەی خوارەوە
ئێتستا لەسەر سیستەمی من ئەو ئامرازانە چالاکن کە لە وێنەی سەرەوە دیارن ژمارەیان لە 0 بۆ 15 من گەر بمەوەێ oneDrive بسرمەوە ژمارە 3 دادەگرم لەسەر کیبۆرد دووجار دەست دەنیم بە ئینتەر وەک لە وێنەی خوارەوە ئاماژەی پێداوە کە بەسەر کەوتویی oneDrive سراوەتەوە
بەهیوای سوود