خێراکردنی Windows 11 و Windows 10 تەنها لە دوو خولەکدا
لەوانەی ئەمرۆماندا . یەکێک لە ئاسانترین و باشترین رێگاکانت پێ ئاشنا دەکەین بۆ خێراکردنی کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکەت کە Windows 11 یان Windows 10.لەسەرە، بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەکی زۆر بچووک بەکاردێنین. کاری بەرنامەکە بۆ لابردن و ناچالاک کردنی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لەگەل فیرژنەکانی ویندۆز هەن وە ڤێرژنی ویندۆزی ١١ لەچاو ویندۆزی ١٠ خزمەتگوزاری و تایبەتمندی زیاتری هەیە ،بە لەکار خستنی ئەو خزمەتگوزارییانە بە رێژەیەکی باش خێرایی بۆ کۆمیوتەر یان لاپتۆپەکەمان دەگرێتەوە.
جۆنییەتی داگرتنی بەرنامەکە و بەکارهێنانی ، کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە
پاش داگرتنی بەرنامەکە و دەرهێنانی لە نێو فایلی زیپ کلیکی لای راست لەسەر فایلی Windows10DebloaterGUI بکە وەک وێنەی خوارەوە
پاش کردنەوەی فایلەکە سێ هەلبژاردەمان دیاری کردووە لە وێنەی خوارە روونکراوەتەوە
هەلبژاردەی یەکەم: بۆ سرینەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییە ناپێویستیەکانە
هەلبژارەدی دووەم: بۆ لەکارخستنی فایلە سیخورییەکانە
هەلبژاردەی سێیەم: بۆ خاوێنکردنەوە و لابردنی تەواوی پاشماوەی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە سردراونەتەوە یان ناچالاک کراون
بەهیوای سوود