پرۆگرامی TPM Bypass بۆ دامەزراندنی Windows 11 لەسەر کۆمپیوتەرەکەت
زۆرێک لە بەکاربەران ناتوانن ویندۆزی ١١ لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دامەزرێنن بەهۆی TPM کە لەسەر کۆمپیوتەکانیان چالاکە و ناتوانن ئەم فێرژنە نوێیەی مایکرۆسۆفت دامەزرێنن،بەتایبەت لەسەر کۆمپیوتەرەکۆنەکان.
بۆ تێپەراندنی TPM یان مەرجەکانی کە بەهۆیانەوە ناتوانن ویندۆزی ١١ دامەزرینن بۆ ئەو مەبەستە چەندین رێگا هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئێمە لەم وانەیە ئاسانترین رێگەت پێ ئاشنا دەکەین ئەویش بەرێگای پرۆگرامی bypass TPM 2.0 کە پرۆگرامێکی زۆر سادە و قەبارە بچووکە
چۆنییەتی بەکارهێنانی پرگرامی bypass TPM 2.0 بۆ داگردنی پرۆگرامەکە لە مالپەری فەرمی کلیک لێرە بکە
- پاش داگرتنی پرۆگرامەکە و کردنەوەی وەک لەوێنەی خوارەوە
- بۆ ناچالاکردنی bypass the TPM و دامەزراندنی ویندۆزی ١١ کلیک لەسەر Turn on Bypass بکە
- بۆ چالکردنەوی bypass the TPM یان لابردنی گۆرانکارییەکە کلیک لەسەرTurn off Bypass بکە
- پاش ئەنجامدانی هەنگاوی سەرەوە کۆمپیوتەرەکەت ریستارت بکە دەست بکە بە دامەزراندنی ویندۆزی ١١
بابەتی پەیوەندیدار: ئایە ناتوانیت Windows 11 دابەزێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت؟
تێبێنی: ئێمە بەرپرسیار نین لە هیچ کێشەیەک کە تۆ لەوانەیە ڕووبەڕووی ببیتەوە بە بەکارهێنانی پرۆگرامەکە، وەک دارێژەری پرۆگرامەکە ئاماژەی پێکردووە
بەهیوای سووود