باشترین بەدیلەکانی داگرتن بۆ پرۆگرامی IDM
گومانی تێدا نییە کە پرۆگرامی IDM (یان بەڕێوەبەری دابەزاندنی ئینتەرنێت ) یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرنامەکانی دابەزاندن لە جیهاندا و بە تایبەت کوردستان، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پشتگیری لە هەموو سایتەکان دەکات بۆ دابەزاندن،
بەلام پرۆگرامی IDM بەخۆرایی نییە ئەمەش وادەکات بەکارهێناران ئامادەنەبن بە پارە بیکرن بەتایبەتی لە کورستان، وە پانادەبەن لەرێگەی دیکەوە پرۆگرامەکە بە کراک کراوی دابگرن،
وەرەنگە تۆی بەکارهێنەر بەدوایی بەدیلیکی باش بۆ IDMدا بگەرێت، ئیمە لەم وتارە چەند بەدیلیکت پێ ئاشنا دەکەین
1 - Xtreme - باشترین بەدیل بۆ IDM
پەۆگرامی Xtreme (XDM) هەموو شتێکت بۆ دابین دەکات کە پێویستت پێیانە وەک ڕێگەیەک بۆ دابەزاندنی جۆرە جیاوازەکانی ناوەڕۆکی ئۆنلاین.
یەکێک لە تایبەتمەندییە نایابەکانی توانای دابەزاندنی ڤیدیۆیە ڕاستەوخۆ لە هەر ماڵپەڕێکەوە، سەرەتا زیادکردنی فەرمی بۆ وێبگەڕەکەت دابەزێنە، دواتر بەرنامەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناوەڕۆکی هەر ڤیدیۆیەک دەناسێتەوە بۆ ئەوەی دوگمەی Download پیشانت بدات و ڤیدیۆکە دابەزێنێت. نەک تەنها ڤیدیۆ، بەڵکو هەر جۆرە ناوەڕۆکێک کە بتەوێت.
2 - JDownloader
پرۆگرامەکە رەنگە کەمیک شارەزایی بوێت بۆ بەکارهێنان بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی سەرەتا بەکاری دێنن،بەرنامەکە هەر بەستەرێک کە تۆ کۆپی پەیستی دەکەیت دەیپشکنێت یان سکانی دەکات و پاشان دەتوانرێت دایبەزێنرێت.
3 - FDM
4 - flash get3
-پرۆگرامەکە بەخۆراییە و بەهەمووخزمەتگوزارییەکانییەوە.
-یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانی توانای کۆنترۆڵکردنی خێرایی دابەزاندنی فایلەکانە.
-تایبەتمەندییەکی تری کە بریتییە لە بەستنەوەی بە بەرنامەی دژە ڤایرۆسی سەر ئامێرەکەت، بەجۆرێک ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی دابەزاندنی فایلەکە، لەڕێگەی دژەڤایرۆسەکەوە سکانی دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە دوورە لە هەر کێشەیەک یان هێرشی فایرۆس بۆ سەرئامێرەکەت.
5 - uGet
بەرنامەیەکی سەرچاوە کراوە و بە تەواوی بەخۆڕاییە بۆ سیستەمی لینوکس بە هەمان شێوە بەردەستە، هەروەها بەرنامەیەکی زۆر سادەیە کە تایبەتە بە دابەزاندنی فایلەکان.
بیرۆکە و ئامانجی بەڕێوەبەری دابەزاندنی uGet ئەوەیە کە یارمەتیت بدات لە بەڕێوەبردنی چەندین دابەزاندن، ڕاگرتن و دەستپێکردنیان بەپێی پێویست.
بۆ دابەزاندنی چەندین فایلی زۆر لە یەک کاتدا، بۆنموونە کە دەتەوێت ١٠٠ فایل دابەزێنیت و دەبێت دابەزاندنەکانیان بەڕێوەببەیت، ئەوا بەرنامەکە تەواو گونجاوە بۆ ئەم ئەرکە.