چۆن بزانین ماڵپەڕێک چ فۆنتێک بەکاردەهێنێت؟
تا ئێستا فۆنتێکت بینیوە لە ماڵپەڕێک بەدڵت بێت و پرسیارت کردبێت ئایە ئەو فۆنتە چی فۆنتێکە؟ لە بابەتی ئەمڕۆدا وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە و چەند ڕێگەیەکتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانن ئەو فۆنتانە بناسیتەوە کە لە هەر ماڵپەڕێکدا بەکاردێن.
چەند ڕێگەیەک هەیە کە ڕێگەت پێدەدات ناوی فۆنتەکە بناسیتەوە کە لە ماڵپەڕێک یان هەر وێب پەیجێکی دیاریکراودا بەکاردەهێنرێت و لێرەدا بەناوبانگترینیان لەم ڕێگایانە دەخەینەڕوو:
شێوازی یەکەم:
لە رێگەی درێژکراوێک بۆ گەشەپێدەران و دیزاینەرانی وێب بەسوودە و بەکارهێنانی ئاسانە، تەنها ئەم درێژکراوە لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم دایبگرە و دایبمەزرێنە و دواتر ماوسەکەت لەسەر دەقەکەی ماڵپەڕەکە دابنێ بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر فۆنتەکە بزانیت کە ئەو ماڵپەڕە بەکاریدەهێنێت.
کلیک لێرە بکە بۆ زیادکردنی بۆ گووگل کرۆم
شێوازی دووەم:
دەتوانیت کلیکی ڕاست لەسەر هەر دەقێک بکەیت لە وێبپەڕەکەتدا و فرمانی Inspect هەڵبژێریت بۆ پیشاندانی کۆدی سەرچاوە لەناو وێبگەڕەکەدا بەم شێوەیە خوارەوە
لە تابی Styles لە لای چەپەوە بەدوای font-family یان تایبەتمەندی فۆنتدا بگەڕێ و هەموو زانیارییەکانی ئەو فۆنتە دەبینیت کە لەم دەقەدا بەکارهاتووە.
ئەمە ئاسانترین ڕێگایە بۆ ناسینی نەک تەنها ئەو فۆنتانەی لە ماڵپەڕێکدا بەکاردەهێنرێن، بەڵکو چەندین وردەکاری دیکەی وەک ڕەنگ و قەبارەی وێنە و هەموو ئەو فۆنتانەی لە ماڵپەڕەکەدا بەکاردەهێنرێن.
تەنها پێویستە بچیتە سەر ماڵپەڕی Stylify Me و ناونیشانی ئەو ماڵپەڕە دابنێ کە دەتەوێت زانیاری لەسەر بزانیت و سایتەکە هەموو زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕەت پیشان دەدات بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ئاسان .