snapdrop بۆ گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایلێکی بەبێ پرۆگرام و کێبڵ
snapdrop ئامرازێکی زۆر باشە بۆ گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل یان بە پێچەوانەوە. وە باشترینیش ئەوەیە کە ناچار نابین هیچ ئەپڵیکەیشنێک دابمەزرێنین، چ لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان یان لەسەر مۆبایلەکەمان. جگە لەوەش بەکارهێنانی ئەم وێب سایتە بە تەواوی خۆڕاییە و پێویستی بە هیچ جۆرە ناو تۆمارکردنێک نییە.
یەکێکی تر لە باشییەکانی ئەوەیە کە ڕێگەمان پێدەدات فایلەکان لە نێوان هەردوو ئامێرەکەدا بگوازینەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە کێبڵ و بلوتوز و هتد. ئامرازێکی پارێزراو و تایبەتە، فایلەکان بە هیچ سێرڤەرێکی لایەنی سێیەمدا ناڕۆن.
بەکارهێنانی هیندە ئاسانە هیچ پیویستی بە روونکردنەوە نییە تەنها لەسەر هەردوو ئامیرەکە ویبسایتەکە بکەرەوە دەست بکە بە ئالوگۆرکردنی فایلەکانت