چۆنیەتی دۆزینەوە و بلۆککردنی بەکارهێنەرانی وای فای کە پەیوەستن بە تۆڕەکەوە

 


ئێستا هەموو ماڵێک ئینتەرنێتی ماڵەوەی هەیە، لەڕێگەی کۆمپانیا جیاوازەکانی پەیوەندییەوە، ئینتەرنێتی ماڵەوە بەسەر دوو جۆردا دابەشکراوە، وای فای کە ئینتەرنێتی بێ وایەرە بۆ ئامێرەکان،

 وە LAN کە ئینتەرنێتە بە وایەرێک بە کۆمپیوتەرەکەتەوە بەستراوەتەوە، چۆن... بەکارهێنەرانی وای فای بناسین و چۆنێتی قەدەغەکردنیان لە تۆڕەکەدا. بەتایبەتی کاتێک هەست بە کێشەی هێڵی ئینتەرنێت دەکەیت و پێت سەیرە هۆکاری خاوبوونەوەی وای فای چییە و بۆچی زۆرجار پەیوەندییەکە دەبڕدرێت،  ئەمەش بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە،بەتایبەت زۆرێک لە ئامێرە بەستراوەکان لەسەر تۆڕەکەت، ئەمەش کاریگەری لەسەر تۆ و ئامێرەکانت دەبێت وادەکات هێلی ئینتەرنێتەکەت خاوبێتەوە.

چۆنیەتی سڕینەوەی ئەو ئامێرانەی بەستراوەتەوە بە وای فایەوە

بۆ سرینەوەی کەسیک لەسەر هیڵی ئینتەرنێتەکەت پێویستە لە لاپەڕەی ڕاوتەرەکەدا بگەڕێیت بۆ یەکێک لەم ناوانەی خوارەوە: Wireless Statistics یان DHCP Clients List، یان زاراوەی هاوشێوە. وەک وینەی خوارەوە بە دورێگا دوزینەوەی ناونیشانی MAC Address ئەوکەسانەی کە پیوەستن بە راتەرەکەمانەوە 



لەوێنەی سەروە بە دوورێگا ئەوکەسانەمان دۆزییەوە کە لەسەر راتەرکەمەنن لەگەل ناونیشانی MAC Addressی کەسەکان،ئیستا گەر بتەوێت کەسیک بلۆک بکەین دەبێت ئەو MAC Addressە زیاد بکەیت کە دەتەوێت لە تۆڕەکەوە بلۆکی بکەیت

چۆنیەتی سڕینەوە یان بلۆکردنی ئەو ئامێرانەی بەستراوەتەوە بە راتەرەکتەوە

لەلای دستە چەپی براوزەرەکەتەوە کلیک لە Wireless پاشان Wireless MAC Filtering بکە وەک وینەی خوارەوە


دواتر کلیک لە دوگمەی Add New بکە دواترMAC Address ئەو کەسە کۆپی بکە کە دەتوێ لە راوتەرکەت بلۆکی کەیت بۆ نموونە من من مۆبایلەکی خۆم بلۆک دەکەم کە MAC Address کەی بە A8:7D:12:61: دەست پێدەکات 


وەک لە وینەی خوارە دیارە کە ناونیشانی MAC Addressە کەم لە لیستەکەیایە بۆ بلۆکردن ئیستا بۆ بلکردن و راگرتنی لە راوتەرکە دەبیت کلیک لە دوگمەی Enable بەکەین بۆ ئەوەی Disable بکەین وەک وینەی خوارە ئاماژەم پێداوە


ئەوەی سەرەوە چۆنیییەتی بلۆکردنی ئەو کەسانەبوو کە لەسەر تۆری راوتەرکەمانن به هیوای سوود

بابەتی دواتر بەبەتی پێشوو
بۆچوون نیە
بۆچوون بنووسە
comment url

بابەتی گرنگ