Type Here to Get Search Results !

ئەم بژاردەیە لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ چالاک بکە بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییە ئاساییەکان و پەیوەندییەکانی واتسئەپ


 هەرچەندە لە ئێستادا واتسئەپ هیچ  ڕێگەیەک بە بەکارهێنەران نادات پەیوەندییەکان تۆمار بکەن، بەڵام رێگای جیاواز هەیە کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بە سادەیی و بەخۆڕایی.


ئەگەر ئامێرێکی سامسۆنگت هەیە با پێت بڵێین کە زۆربەی ئەو مۆبایلانەی ئەم کۆمپانیایە دروستی دەکات  کە ڕێگەت پێدەدات پەیوەندییەکانی واتسئەپ تۆمار بکەیت. بە سادەیی پێویست ناکات هیچ ئەپێک دابەزێنیت بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێکارە.

ئەم فێرکاریەی خوارەوە لەسەر مۆبایلەکانی سامسۆنگ کاردەکات کە ئەندرۆیدی ١١ یان بەرزتریان لەسەرە. ئەگەر مۆبایلەکەت ئەم مەرجەی تێدابێت، دەتوانیت پەیوەندییەکانی واتسئەپ تۆماربکەیت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە.

-سەرەتا دەبێت لە مۆبایلی سامسۆنگەوە بەرنامەی “Phone” بکەیتەوە.

-پاشان، پێویستە کلیک لەسەر سێ خاڵە بچووکە بکەیت.

- مینیویەک بە هەڵبژاردەی جیاوازەوە پیشان دەدرێت، کلیک لەسەر ئەو بژاردەیە بکە کە لەسەری نووسراوە “Settings”.

وەک لەوێنەی خوارەوە روون کراوەتەوە



- ئێستا بچۆ بۆ بژاردەی “Call Recording”.
- بژاردەی “Automatically record calls” چالاک بکە.

- لە کۆتاییدا کلیک لە "Confirm" بکە.


بەوشیوەیە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، کاتێک پەیوەندییەکی واتسئەپت پێدەگات، جگە لە پەیوەندییەکی ئاسایی، مۆبایلی سامسۆنگەکەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆماری دەکات. تۆمارەکان لە بیرگەی ناوەوەی ئامێری مۆبایلەکەتدا هەڵدەگیرێن.

 ناتوانیت پەیوەندییەکانی واتسئەپ لە مۆبایلی سامسۆنگەکەت تۆمار بکەیت؟

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە گووگڵ پلەی ستۆردا چەندین بەرنامە هەن کە دەتوانن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پەیوەندییەکانی واتسئەپ تۆمار بکەن. ئەگەر ئەو رێگایەی سەرەوە ئاماژەمان پێدا  کاری نەکرد، پێشنیار دەکەین ئەپی تۆمارکەری پەیوەندییەکان دابەزێنیت .

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT