سایتێکی نایاب بۆ گەڕان یان بەراوردکردنی ئامێر و مۆبایلە ئەلیکترۆنییەکان بەپێی تایبەتمەندی و نرخ
لەم بابەتە ماڵپەڕێکی بەسوودتان پێ ئەناسێنین کە توانای گەڕان و بەراودکردنی بەرهەمە دیجیتاڵییەکانی هەیە لە بازاڕدا، وەک مۆبایلی زیرەک، لاپتۆپ، شاشە، کامێرای دیجیتاڵی... هتد.
یەکێک لە سودەکانی سایتەکە ئەوەیە کە یارمەتیت دەدات ئەو بەرهەمە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بەپێی تایبەتمەندییەکانت، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت مۆبایلێکی زیرەک بکڕیت، دەتوانیت ئەو تایبەتمەندیانەی پێبدەیت کە لە مۆبایلەکەدا دەتەوێت وەک
-میمۆری دەرەکی
-دووسیماکرتی
-رام
-CPU
-قەبارەی شاشە
-کێش
-پاتری
-کامێرای دواوە و پێشەوە
برواری دەرچوونی مۆدێلی مۆبایلەکە
-نرخەکەی
-جۆری سیتەمەکی ئاندۆرید یان IOA هتدد
جۆری کۆمپانایی بەرهەمهێنەر
دوای تەواوکردنی بژاردەکانت، دواجار ئەو ئەنجام و مۆبایلانەتان بۆ دەخاتە ڕوو کە ئامادەن لەگەڵ ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێشتر بۆی دیاریتان کردووە، دواتر دەتوانن پشکنین بکەن و وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی هەر مۆبایلێک بزانن کە لە ئەنجامەکەدا دەردەکەوێت، بەم شێوەیە ئاسانکاریت بۆ دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو بەرهەمە یان مۆبایلەی کە دەتەوێت بەپێی تایبەتمەندییەکانتان.وە بودجەی خۆت.
بەستەری ماڵپەڕ: ProductChart