Type Here to Get Search Results !

بەڕێگای دروست پێناسەی پارچەکانی کۆمپیتەرەکەت بەدەست بهێنە

زۆرێک لە بەکارهێنەران دەزانن کە پێویستە ئەو شتانە دابمەزرێنن کە بە درایڤەر یان “ پێناسەی کۆمپیوتەر ” ناسراون کاتێک سیستەمێکی نوێی ویندۆز لەسەر کۆمپیوتەر دادەمزرێنن، بەڵام کەمێکیان دەزانن ئەم “سۆفتوێرانە” چین  و بەکارهێنان و گرنگییان بۆ چییە .

نوێکردنەوەی هەر بەشێکی کۆمپیوتەر، وەک (گرافیک کارت، کارتی دەنگ،کارتی نێتۆرک  و هتد) کۆمەڵێک پرۆگرامن لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ئەم پارچانە دەردەچن.

بۆچی گرنگە پارچەکانی کۆمپیوتەر بەردوام نوێبکەینەوە؟

-کاتێک هەر وەشانی نوێی هەر پێناسەیەک بڵاودەکرێتەوە، بەزۆری هەڵەکان لە وەشانی پێشوودا چارەسەر دەکات.

-پشتگیری بۆ وەشانی نوێتری سیستەمی کارپێکردن دابین دەکات.

-ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕاپۆرت دەکرێن.

-تایبەتمەندی و بژاردەی زیاد دەکات بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت کۆنترۆڵی بکات و ڕێکخستنەکانی بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت ڕێکبخات.

- زۆرجار کێشەکانی سیستەمی کارپێکردنی خاو چارەسەر دەکات!


مەترسی دانانی پێناسەی هەڵە

ئەگەر درایڤەرێکی خراپ لەسەر ئامێرەکەت دامەزراند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم ئامێرە کارناکات (ویندۆز دەستنیشانی ناکات)، بەڵام هەندێک جار لەوانەیە ئەم درایڤەرە کار بکات و هەندێک کێشە دروست بکات کە هەستی پێنەکەیت.وەک:

-سیستەمی کارپێکردن خاو دەبێتەوە.

-نیشاندانی هەلەی شاشە شینەکە کە ناو کود بەوە ناسراوە😊(بەهۆی نەگونجان لەنێوان هاردوێرکە و ئەو پێناسەیەی کە داتمەزراندووە).


ڕێگاکانی دامەزراندن یان نوێکردنەوەی درایڤەرەکان

دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر بکەن و نوێکاری گونجاو دابەزێنن. بەڵام بەهۆی زۆری پێناسەی ئامێرەکان لەسەر ئامێرەکانمان، ڕەنگە ئەم هەنگاوە نالۆژیکی دەرکەوێت. گونجاو نییە سەردانی ماڵپەڕی هەر کۆمپانیایەک بکەیت و کاتێکی زۆر بەفیڕۆ بدەیت لە گەڕان و دابەزاندنی پێناسەی گونجاو... ئەمە لە لایەک و لە لایەکی ترەوە ئەم شێوازە ڕەنگە بۆ بەکارهێنەرانی پیشەیی گونجاوتر بێت و بۆ بەکارهێنەرانی تەقلیدی قورستر بێت .

یان پەنا بۆ بەکارهێنانی یەکێک لەو پرۆگرامە بێبەرامبەرانە ببەن کە بەدوای ئامێرەکەتدا دەگەڕێت و پێکهاتەکانی دەناسێتەوە و دواتر لیستی پێناسەکانت پێشکەش دەکات کە دەبێت نوێبکرێنەوە.

لێرەدا باسی چۆنیەتی  پێناسەی پارچەکەنی کۆمپیتەرەکەت دەکەین بە ڕێگا راستەکە.


سەرەتا کلیکی ڕاست لەسەر مینیوی Start بکە و Device Manager هەڵبژێرە. 


لە لاپەڕەی بەڕێوەبردنی ئامێرەکاندا،یەکیک لە کارتەکان هەلبژێرە من دەموێ پێناسە کاتری شاشە هەلبژێرم  بە کلیکی ڕاست لەسەری و پاشان “Properties” وەک لە وێنەی خوارەوەدا دیارە.


لەو پەنجەرەی دەکرێتەوە، تابی “Details” هەڵبژێرە وپاشان لەلیستی  propertyی Hardware Ids هەڵبژێرە،


کلیکی ڕاست بکە و پێناسەکە کۆپی بکە وەک لە وێنەی خوارەوەدا دیارە


ئێستا، بچۆ بۆ گووگڵ و ئەوپێناسەیەی کۆپیت کردووە پەیستی Enter بکە، لە ئەنجامی گەڕان کلیک لەسەر ئەنجامی یەکەم بکە وەک لە وێنەی خوارەوەدا دیارە


ڕاستەوخۆ دەچیتە سەر لاپەڕەی دابەزاندنی پێناسەکان، تەنها پێناسەی ئەو وەشانەی ویندۆز هەڵبژێرە کە بەکاری دەهێنیت


لە لاپەڕەی داهاتوودا، بچۆرە خوارەوە و کلیک لەسەر یەکێک لە بەستەرەکان بکە بۆ دابەزاندنی پێناسەکە 



ئەمە باشترین ڕێگا بوو بۆ بەدەستهێنانی پێناسەی ئامێرەکەت بەریگای دروست،بەهیوای سوود

هیچ پەیج و مەلپەرێک مافی ئەوەی نییە بابەتەکانی گەرمیان ئایتی بەکاربێنیت بەبێ ئاماژەدان بە ناوی مالپەرەکەمان وەک سەرچاوە

تاگەکان

Post a Comment

2 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT