ڕەنگە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بیانەوێت مۆبایلەکانیان لە کۆنەوە بگۆڕن بۆ نوێ، وە مۆبایلە کۆنەکەیان بفرۆشن بە کەسانێک کە متمانەیان پێی نییە، واتە کەسانی نامۆ، بێگومان یەکەم کار کە خاوەن مۆبایل دەیکات ئەوەیە مۆبایلەکە ڕێست بکاتەوە، یان وەک دەڵێین، factory reset.ئەمە بۆ ئەوەی هەموو بەرنامەکانی و فایلەکانی و هتد
بسڕیتەوە لێرەدا کێشەیەک هەیە، کە تەنانەت ئەگەر هەموو فایلەکانت لە مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت بسڕیتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە لەلایەن کەسانی تروە بهێنرێتەوە.
بۆیە لەم بابەتەدا ڕێگەیەکتان بۆ دەخینەڕوو کە فایلەکانتان بسڕنەوە یان بیرگەی مۆبایلەکەتان بۆ هەمیشە بسڕنەوە پێش ئەوەی ئامێری مۆبایلەکەت بە هەر کەسێک بفرۆشن، بۆ ئەوەی نەتوانرێت بهێنرێتەوە.
Factory Reset بۆ ئەندرۆید چییە؟
factory reset بریتییە لە کارێک کە لەسەر ئامێرێک ئەنجامی دەدەیت، وەک مۆبایل یان تابلێت. هەموو زانیارییە کەسییەکانت دەسڕێتەوە کە لە ئامێرەکەدا هەڵگیراون و دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دۆخە سەرەتاییەی کە کرێوتە . وە ئەم ریگەیە بەس نییە بۆ ئەوەی دلنیابیت کە داتاکانی سەر مۆبالەکەت پاریزراو دەبن لەوەی کەس ناتوانیت بیهینتەوە
بۆ ئەو مەبستە ئیمە پێشنیارت بۆ دەکین بۆ سرینەوەی داتاکانت بە هەمیشە ئەم ئەپانەی بەکاربێنیت
لەم حاڵەتەدا ئامۆژگاریت دەکەم کە SHREDDIT جێبەجێ بکەیت، کە بەرنامەیەکە بە سەلامەتی هەموو زانیارییە هەڵگیراوەکانی مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دەسڕێتەوە و ناتوانرێت بگەڕێنێتەوە. ئەم ئامرازە داتاکانت بە تەواوی دەسڕێتەوە و ڕێگری دەکات لە کەوتنە دەستی کەسانی تر.
تێبێنی: ئەو زانیاریانەی کە بە بەکارهێنانی SHREDDIT shredder سڕاونەتەوە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک وەربگیرێنەوە.
لینکی دابەزاندنی بەرنامە: SHREDDIT
2- Secure Eraser، پرۆگرامێکە بۆ سڕینەوەی وێنە سڕاوەکان بە هەمیشەیی بۆ لەناوبردنی داتاکانی مۆبایل و ناتوانرێت بگەڕێندرێتەوە
ئەپڵیکەیشنێکی تر هەیە بەناوی Secure Eraser، شێوازی کاری ئەپلیکەیشنەکە لەسەر بنەمای نوسینی داتاکانە، کە ئامانجی لەناوبردنی تەواوی داتا ئەلیکترۆنیەکانی سەر هارد دیسک یان بیرگەی مۆبایلەکەت بەتەواوی. وادەکات بەهێچ یەک لە ئامرازەکانی گەراندنەوەی داتا نەتوانن زانیارییە تایبەتییەکان یان هەر داتایەک بهێنرێتەوە.
تێبینی: پاککردنەوەی شوێنی ئازاد لەوانەیە کاتێکی زۆری بخایەنێت.