Type Here to Get Search Results !

چۆنێتی سڕینەوەی تەواوی داتاکانی مۆبایلی ئەندرۆید پێش فرۆشتنی

بەپێی بابەتێکی ئەم دواییەی **Android Authority**، فۆرماتکردنی مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت بە  factory reset  ڕەنگە بەس نەبێت بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی زانیارییەکان دوای فرۆشتن ،لە کاتێکدا factory reset مۆبایلەکەت سەرەتایەکی باشە بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت، بەڵام گەڕانەوەی زانیارییەکان هێشتا ئەگەری هەیە.

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داتاکانتان بە تەواوی لە مۆبایلەکەتدا دەسڕدرێنەوە پێش ئەوەی بیفرۆشیت، دەتوانیت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت:

1. پاشەکەوتکردنی داتاکانتان.

2. داتاکانت Encrypt بکە.

3. ئەکاونت و سیم و میمۆری کارتەکانت دەربهێنە.

4. ئەنجامدانی factory reset.

لەوانەیە پێت وابێت کە پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک نیگەران بیت لە دزینی داتاکانت کاتێک مۆبایلەکەت factory reset دەکەیتەوە، بەڵام گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی زانیارییەکانتان هەرگیز بیرۆکەیەکی خراپ نییە. بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زانیارییە تایبەتەکانت بە شێوەیەکی پارێزراو دەسڕدرێنەوە جگە لەو هەنگاوانەی سەرەوە ئاماژەمان پێدا.

بۆ ئەو مەبستە ئیمە پێشنیارت بۆ دەکەین بۆ سرینەوەی داتاکانت بە هەمیشەی ئەم ئەپە بەکاربێنیت لە فرۆشگای گووگڵ پلەی ئەپی Secure Wipe Out بەکاربێنیت.

پرۆسەکە دەتوانێت چەند کاتژمێرێک بخایەنێت ئەگەر بڕێکی زۆر شوێنی هەڵگرتنت لە مۆبایلەکەتدا هەبێت، بەڵام دڵنیای دەدات لەوەی مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی پارێزراو دەسڕێتەوە. بێگومان پێویستە مۆبایلەکەت دوای سڕینەوە و پاککردنەوەی کرداری  factory reset بۆ مۆبایلەکەت ئەنجام بدەی.

تێبێنی:  دوای بەکارهێنانی Secure Wipe Out  دەبێت کرداری factory reset ئەنجام بدەی لەسەر مۆبایلەکت وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە.

لینکی دابەزاندنی بەرنامە: Secure Wipe Out 

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT