Type Here to Get Search Results !

زانیاری لەسەر هەموو ئەو وڵاتانە بزانە کە دەتوانیت بە پاسپۆرتەکەتەوە بچیتە ئەوێ بەبێ ڤیزە

ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە بیر لەوە بکەینەوە کە سەردانی وڵاتێکی بیانی بکەین بۆ گەشتیاری، خوێندن، یان بۆ کاروبارێک، بۆیە شتێک کە بیری لێبکەیتەوە ئەوەیە کە دەبێت ڤیزەی سەفەر وەربگریت بۆ ئەوەی بچیتە ناو ئەو وڵاتە.

ڤیزە بریتییە لە رێگە پێدراوێکی پەسەندکراو لە پاسپۆرتەکەتدا، ڕێگەت پێدەدات بچیتە ناو وڵاتێکی بیانی و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەوێ بمێنیتەوە. بەڵام پێویستە بزانیت کە هەندێک وڵات هەن داوا دەکەن لە نزیکترین باڵیۆزخانە داوای ڤیزە بکەیت. وڵاتانێک هەن ڕێگەت پێدەدەن گەشت بکەیت بۆیان بەبێ ئەوەی پێویستت بە داوای ڤیزە بێت.

زۆر کەس پێیان باشە سەردانی ئەو وڵاتانە بکەن کە دەتوانیت بەبێ ڤیزە گەشتی بۆ بکەن ،بەڵام چۆن دەزانیت کام وڵات ڕێگەت پێدەدات گەشت بکەیت بەبی  ڤیزە بۆ وڵاتەکەی؟

دەتوانیت لە چەند چرکەیەکدا بە بەکارهێنانی ماڵپەڕی Henley Passport Index بیدۆزیتەوە. ئەم ماڵپەڕە نەخشەی جیهان پیشان دەدات کە تیشک دەخاتە سەر هەموو ئەو وڵاتانەی کە گەشتکردنت بەبێ ڤیزە پێدەدرێت، یان پێویستیان بە ڤیزەی پاسپۆرت هەیە.

پێویستە لیستی پاسپۆرتی وەڵاتەکەت هەڵبژێریت، نەخشەیەک پیشان دەدرێت کە ئەو وڵاتانە دیاری دەکات کە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی دەدەن بەبێ ڤیزە. بۆ نموونە من iraq هەلبژاردووە وەک لەوێنەی خوارە ئاماژەی پێدراوە


پاشان لیستی ئەو ولاتەنە نیشان دەدات کە دەتوانیت بە بێ فیزا گەشی پێبکەیت وەک وێنەی خوارە



لینکی ماڵپەڕ: Henley Passport Index..
تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT