Type Here to Get Search Results !

والە فلاش میمۆریەکەت بکە کەس نەتوانێت دەستکاری یان سرینەوەی فایلەکانی ناوی بکات بەبێ پرۆگرام

 فلاش درایڤ یان USB یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی گواستنەوە و هەلگرتنی داتا . بەداخەوە هەرکەسێک دەستی بگات بە فلاشەکە دەتوانێت دەستکاری ئەم داتا گرنگە بکات یان بیسڕێتەوە. بۆیە لەم پۆستەدا فێری ڕێگەیەکی سادە دەبین بۆ پاراستنی فایلەکانی سەر فلاش لە دەستکاریکردن یان فۆرماتکردن یان سڕینەوە بە چالاککردنی دۆخی تەنها خوێندنەوە لەسەر فلاشەکە بەبێ بەرنامە، بێگومان رێگایەکی زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی فلاش میمۆرییەکەت لە تووشبوون لە فایرۆس و گواستنەوەی بۆ کۆمپیوتەرکەت ،هەروەها ئەم رێگایە گونجاو نییە بۆ بەکارهێنان بۆ هارد دیسکی کۆمپیوتەر


 فلاشەکە ببەستەوە بە کۆمپیوتەرەوە.

 پەنجەری  RUN بە پەنجە دانان لەسەر دووگمەی WINDOWS + R دابگرە

فەرمانی DISKPART بنووسە و پاشان ENTER بکە

پاشان پێداچوونەوە بەو دیسکانە دەکەین کە بە کۆمپیوتەرەوە بەستراوەتەوە بە نووسینی فرمانی list disk دەتوانیت فلاشەکە بە قەبارەی خۆی بناسیتەوە و دواتر بە داخڵکردنی فرمانی Select disk 1 هەڵیبژێریت (ژمارە 1 ژمارەی فلاشەکەیە وەک لە وێنەکەدا دیارە).

دوای هەڵبژاردنی فلاشەکە، فرمانی attributes disk set readonly بنووسە بۆ چالاککردنی دۆخی تەنها خوێندنەوە لەسەر فلاش درایڤەکە

ئێستا ئەگەر هەوڵ بدەیت هەر دەستکارییەک لە فایلەکانی ناو فلاش درایڤەکە بکەیت، وەک سڕینەوەی فایلێک، بە هیچ شێوەیەک ئەم بژاردەیە نادۆزیتەوە. هەروەها ئەگەر هەوڵبدەیت فایلێک کۆپی بکەیت بۆ فلاشەکە، بۆت دەردەکەوێت کە ناتوانرێت چونکە فلاشەکە تەنها بۆ خوێندنەوەیە.

بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم دۆخە و چالاککردنەوەی دۆخی خوێندنەوە و نووسین لەسەر فلاشەکە دووبارە؛ دەتوانیت هەمان هەنگاوەکانی پێشوو پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەم فرمانە داخڵ بکە لەبری تایبەتمەندیەکانی فرمانی attributes disk clear readonly

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT