Type Here to Get Search Results !

ئەپڵیکەیشنێکی نوێ بۆ خوێندنەوەی نامەی هاوڕێکانت لە هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی چات بەبێ ئەوەی بزانن


تایبەتمەندی هێمای شین لەچاتەکانی گفتۆگۆ وەک واتس ئەپ و فایبەر ماسنجەر و تێلیگرام  کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی نامەکان لەلایەن وەرگرەوە خوێندراوەتەوە،رەنگە لای بەرامبەر بە نرێنی لێک بدرێتەوە کە نامەکەت کردووتەوە و وەلامی نادەیتەوە، چونکە هەندێک جار نامەکە دەخوێنیتەوە و بەهۆی سەرقاڵییەوە ناتوانیت وەڵامی بدەیتەوە، بۆ ئەوەی نەکەویتە ناو ئەم شەرمەزارییەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات وەڵامی نامەکان بدەیتەوە ڕاستەوخۆ دوای خوێندنەوەی، لەم بابەتەدا فێر دەبین دەربارەی ئەپڵیکەیشنێکی نایاب، یارمەتیت دەدات بۆ ئەو گرفتە.

بەرنامەی WimLow بۆ ئەندرۆید بەخۆڕاییە، لەڕێگەیەوە دەتوانیت نامەی چات لە مۆبایلەکەدا بخوێنیتەوە بەبێ ئەوەی هێما شینەکە پیشان بدات لای بەرامبەر یان بەرامبەر بزانێت کە نامەکەیت کردووتەوە، پشتگیری زۆرێک لە بەرنامەکانی چات دەکات وەک واتسئەپ، ئینستاگرام، ڤایبەر، سناپچات، فەیسبووک مەسنجەر، وە ئەوانی دیکە. 


شێوازی کارکردنی ئەپلیکەیشنەکە سادەیە بە سکانکردنی نامەکانی ئاگادارکردنەوە و گواستنەوەی ناوەڕۆکی ئەو نامانەی کە دەگەنە بەرنامەکە، دواتر دەتوانیت لە بەرنامەکەدا بیانخوێنیتەوە بەبێ ئەوەی نیشانە شینەکە لەگەڵ نێرەرەکەدا دەربکەوێت چونکە لە بنەڕەتدا بەرنامەی چاتی سەرەکیت نەکردۆتەوە . ئەگەر زیاتر لە بەرنامەیەکی چاتت هەبێت، بەرنامەکە پەیامەکانی هەر بەرنامەیەک لە تابێکی جیادا کۆدەکاتەوە، هەروەها دەتوانیت لە ناو بەرنامەی WimLow وەڵامی نامەکان بدەیتەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەرنامەی چاتەکە بکەیتەوە.


- بەرنامەی WimLow

تاگەکان

Post a Comment

0 بۆچوونەکان

Contact Form

Name

Email *

Message *

Copyright © 2014 - GaRmYaN-IT